گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 22/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (22/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- رێککەوتنی سوارێز و ئاتلەتیکۆ مەدرید.
- ئۆرۆگواییەکە بۆ دوو وەرزی داهاتوو دەبێتە یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و لە لایەن یانەی بەرشەلۆنە پلیتی رۆشتنی وەرگرتووە.
- هەروەها یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەستبەرداری مۆراتا بووە، بەرشەلۆنە ساڵی یەکەم بەشێک لە مووچەی سوارێز دابیندەکات.
- سیمیدۆ نزیکدەبێتەوە لە یانەی وڵڤەرهامپتۆنی ئینگلیزی، سێرجینیۆ دیست و ئێمەرسۆن جێگرەوەی ئەو یاریزانە دەبن.

ئاس:
- بومەلەرزەی سوارێز.
- هێرشبەرەکە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە گفتوگۆدایە بۆ رۆشتنی بە ئازاد و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئاتلەتیکۆمەدرید بکات.
- گرێبەست بۆ دوو ساڵ لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دەکات.
- مۆراتا بە خواست پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس دەکات کە 10 ملیۆن یۆرۆ مووچەی پێدەدرێت لەگەڵ بژاردەی کڕین.
- لێدان لە پێناو ژمارە 9.
- یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوەی یاریزانێکی هێرشبەر ناکاتەوە، بەڵام زیدان نامەیەک ئاڕاستەی یانەکە دەکات و داوای گواستنەوەی دەکات.

مارکا:
- ئامانجی ئاتلەتیکۆ مەدرید.
- یانەکە هەنگاوێکی ماوە گرێبەستی سوارێز بۆ دوو ساڵی داهاتوو تەواو بکات و ئامانجەکەی سیمیۆنی راهێنەر بهێنێتە دی.
- مۆراتا نزیکبووەتەوە لە جێهێشتنی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ و بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ.
- لە هێڵی هێرشبردن، زیدان تەنیا متمانەی بە بنزیمە هەیە، کاڤانی پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید کراوە، بەڵام ئەوان نایانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

سپۆرت:
- لێدانی سوارێز.
- سوارێز رێککەوتنی سەرەتای لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کردووەو بە ئازاد یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت.
- بەڵام بەرشەلۆنە بە باشی نازانێت ئەم یاریزانە بە ئازاد بۆ رکابەرێکی راستەوخۆی بڕوات.
- کارەکانی فرۆشتنی یاریزانێکی تر، ڤیدال لە یانەی ئینتەرمیلان پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا.
- سیمیدۆش کارەکانی کۆتایی لە یانەکە دەکات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ وڵڤەرهامپتۆن بکات.
- یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی فرۆشتنی موسا واگی بۆ یانەی پاوک سالۆنیکی یۆنانی راگەیاند.
- ئێستا یانەکە 2 هەفتەی لە بەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی 4 گرێبەست بکات.
- یانەکە چاوەڕوانی فرۆشتنی چەند یاریزانێکی دەکات لە پێناو ویناڵدۆم، ئیریک گارسیا، دیست و لاوتارۆ مارتینێز.
- لویس رۆبیالیس بە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژێدرایەوە بۆ 4 ساڵی داهاتوو.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









