گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی 8/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشیتی رۆژنامەکان
ئەمڕۆ هەینی 8/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو.
مارکا:
- یانەی ریاڵ مەدرید نەخێر بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا دەکات و بیر لە گواستنەوەی ئەو ئەستێرەی یانەی مانچستەریونایتد ناکاتەوە.
- فەرەنسییەکە ئامادەکاریی بۆ کەمکردنەوەی مووچەکەی دەکات، کە بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ ساڵانە لە یانەی مانچستەریونایتد وەردەگرێت.
- یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی کۆرۆنای بۆ یاریزانەکانی ئەنجامداو هیچ حاڵەتێکی بوونی ئەو ڤایرۆسە لە یانەکەدا نەبوو، ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکان.

ئاس:
- لەسەر رێگای خولی ئەڵمانیا کە لە 16ی ئایار دەستپێدەکاتەوە، هەریەکە لە لالیگا، کالچیۆ و پریمەرلیگ دەیانەوێت دەست بە یارییەکان بکەنەوە.
- گەورەترین خەونی فلۆرنتینۆ پێرێز گالاکتیکۆس مباپییە، یانەکە دەیەوێت بۆ ساڵی 2022 بۆ یاریگای بێرنابیۆی نوێی بگوازێتەوە.
- یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە خولەکە رێگە بە 5 گۆڕانکاری دەدات.
- کێبڕکێکانی ماتۆڕسواری جیهان لە مانگی ئەیلوول دەستپێدەکاتەوە.

سپۆرت:
- ئاڵووگۆڕکردنی لاوتارۆ مارتینێز.
- یانەی بەرشەلۆنە لیستی کۆتایی کە 6 یاریزانە، بە یانەی ئینتەرمیلان دەدات بۆ کەمکردنەوەی نرخی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەکەی لاوتارۆ مارتینێز و یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت یاریزانەکانی لەو گرێبەستە بەکار بهێنێت و نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی کە 111 ملیۆن یۆرۆیە کەمبکاتەوە.
- هەردو یانە لە گفتوگۆکردن بەرەو پێشەوە چوون و لەوانەیە بە 60 ملیۆن یۆرۆ و 2 یاریزان گرێبەستەکە کۆتایی بێت و بەرشەلۆنە ئامادەیە ، ئارسر، فیربۆ جۆنیۆر، ئۆمتیتی، تۆدیبۆ، سیمیدۆ و رافینیا لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەکار بهێنێت.
- پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە نەرێنی بوو، یانەکە ئەمڕۆ دەست بە راهێنانەکان دەکاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- تەندروستی و وەرزشکردن.
- هەموو یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامداو نەرێنی بوو، گلۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە ئەمڕۆ راهێنان بکەنەوە.
- مەشقە تاکیەکان لە کاتژمێر 9:30 خولەک بەکاتی ئیسپانیا دەستپێدەکات و بە 3 قۆناغ دەبێت لە شاری وەرزشی یانەکە.
- یانەی ئینتەرمیلان گرنگی بە گواستنەوەی ڤیدال دەدات.
- کومانی راهێنەری هۆڵەندا گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و نەخۆشخانەی جێهێشت، ئەمەش پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو توشی جەڵتە بوو.
- بەفەرمی خولی ئەڵمانیا لە 16ی ئایار دەستپێدەکاتەوەو هیوا هەیە دواتر خولە گەورەکانی ئەوروپا دەستپێبکەنەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









