ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە دۆڕان دەستیپێکرد

0
145
دیمەنێک لە یاریەکە

SNN Sport

لە دەستپێکیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان، یانەی ریاڵ مەدرید لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، لە یاریگای دیستیفانۆ میوانداری یانەی شاختاری ئۆکرانی کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-2 پێدۆڕان و تووشی دووەم دۆڕانی لەسەر یەکبوو، ئەمەش پاش شکستەکەی بەرامبەر بە قادش.

لە گێمی یەکەم لە خولەکەکانی 29، 33 و 42 یانەی شاختار بە سێ گۆڵی یاریزانان تیتی، ڤاران بەهەڵەو سۆلۆمۆن پێشکەوت و گێمی یەکەم 3-0 بە سوودی یانە ئۆکرانیەکە تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی ریاڵ مەدرید  بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاریەکە هاتە یاریگاوە، توانی لە خولەکەکانی 54 و 59 دوو گۆڵ لە لایەن مۆدریچ و ڤینسیۆس بکات و گۆڵێکیشی لە خولەکی 92 لە لایەن ڤاڵڤێردییەوە کرد، بەڵام ڤار رەتیکردەوە.

لە کۆتایدا یاریەکە 3-2 بە سوودی یانە ئۆکرانیەکە تەواو بوو، توانی یەکەم سێ خاڵ لەسەر حسابی یانەی ریاڵ مەدرید بە دەست بهێنێت و تووشی دووەم دۆڕانی لەسەر یەکی بکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this