خولی یانە پاڵەوانەکان:بایرن گۆڵبارانی ئاتلەتیکۆی کردوو لیڤەرپوڵ و مانچستەرسیتی براوەبوون

یانەی بایرن میونخ
SNN Sport
لە پێنج گروپی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە گەڕی یەکەمیاندا، هەشت یاری ئەنجامدراو ئەنجامی گەورەی تێدا تۆمار کرا.
لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی بایرن میونخ گۆڵبارانی یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی کردوو توانی 4-0 یاریەکەی لێ بباتەوە.
یاریەکە لە ئەلیانز ئەرینا ئەنجامدرا، بایرن توانی گۆڵەکان لە لایەن یاریزانان، کومان 28،گۆرتێزکا 41،تۆلیسۆ 66 و کومان گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە سالزبۆرگ و لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ 2-2 یەکسانبوون.
لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم یانەی ریاڵ مەدرید 3-1 بە یانەی شاختاری ئۆکرانی دۆڕا.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی ئینتەرمیلان میوانداری یانەی بروسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانی کردوو لە ئەنجامدا 2-2 یەکسانبوون.
دوو گۆڵی مونشنگلادباخ یاریزانان،بینسباینی 63،هۆفمان گۆڵی دووەمی لە خولەکی 84 کرد.
دوو گۆڵی ئینتەرمیلان یاریزان لوکاکۆ لە خولەکەکانی 49 و 90 تۆماری کرد.
لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم یانەی مانچستەرسیتی توانی 3-1 لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بباتەوە، گۆڵەکان یاریزانان،ئەگوێرۆ 20،گۆندۆگان 65،تۆرێس گۆڵی سێیەمی لە خولەکی 73تۆمارکرد.
تاکە گۆڵەکەی پۆرتۆ لویس دیاز لە خولەکی 14 تۆماری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی توانی 1-0 لە یانەی مەرسیلیای فەرەنسی بباتەوە.
لە رکابەرییەکانی گروپی چوارەم، یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی 1-0 لە یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی بباتەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکە یاریزان تاگلیفیکۆ لە خولەکی 35 بە هەڵە لە خۆیانی کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی ئاتڵەنتای ئیتاڵی توانی 4-0 لە یانەی میتڵاند بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان زاپاتا 26، گۆمێز 36، مۆرێل 42،میرانچوک لە خولەکی 89 گۆڵی چوارەمی کرد.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









