
هازارد و کاسێمێرۆ
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدرید لە پێگەی فەرمی خۆیەوە تووشبوونی هازارد وکاسێمێرۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزانەکان و ستافی هونەری، هەموو پشکنینەکان نێگەتیڤ بووە بێجگە لە هازارد و کاسێمێرۆ.
دوای تووشبوونی ئەم دوو یاریزانە، ژمارەی یاریزانە تووشبووەکان بە کۆرۆنا لە ریاڵ مەدرید بۆ سێ یاریزان بەرز دەبێتەوە، پێشتر میلیتاویش یانەکە تووشبوونی بە کۆرۆنا راگەیاندبوو.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، لەوانەیە ئەو دوو یاریزانە ئامادەی یاری بەرامبەر بە ڤیاریاڵ بن لە 21ی ئەم مانگە، بەڵام بۆ یاری سبەی دڵنیابووەتەوە دژی ڤالنسیا یاری ناکات.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









