بۆ یەکەمجار SNN وردەکاری بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا ئاشکرا دەکات

پێوەری زیرەکی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە پرۆسەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە و بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە تا كۆتایی ساڵی 2021 پرۆسەكە كۆتایی پێدێت لە ئێستادا نزیك بوینەتەوە لە دانانی 400 هەزار پێوەر لە كۆی ملیۆنێك و 600 هەزار پێوەری زیرەك.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژیەكانی وەزارەتەكەمان كە سودێكی ئابووری و زانستی زۆر بە كەرتی كارەبا دەگەیەنێت بە تەواو بوونی، بۆیە بەردەوام ستافی ئەنجوومەنی وەزارەت كۆبوونەوەی بەردەوام دەكەین بۆ چۆنیەتی بەرەپێشبردنی پرۆسەكە و چارەسەركردنی هەر گرفتێك لەو باوارەدا بێتە پێشمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بە گوێرەی پرۆژەكە دەبێت ملیۆنێك و 600 هەزار پێوەری زیرەك بۆ سەرجەم هاوبەشكانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابنێین، بۆ ئەومەبەستەش لە ئێستادا لەو شوێنانەی كە دەستمان پێكردووە لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك نزیك بووینتەوە لە دانانی 400 هەزار پێوەری زیرەك و بە گوێرەی پلانی بەردەستمان دەبێت تا كۆتایی ساڵی 2021 كۆتایی بە پرۆسەی دانانی پێوەری زیرك بهێنین ئەگەر گرفتمان بۆ نەیەتە پێشەوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ تەواوكردنی ئەم پرۆژەیە حكومەتی هەرێم بڕی زیاتر لە 265 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و هیچ برە پارەیەك لە هاووڵاتییان وەرناگیرێت لە كاتی بەستنی پێوەرەكەدا، گرنگی ئەم پرۆژەیەش لەوەدایە كە كارئاسانی زیاتر دەكات بۆ ئیدارەدانی كەرتی كارەبا لەگەڵ ئەوەشدا پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاد دەكات لە درووستبوونی هەر كێشەیەكش لە كارەبادا تیمەكان بە خێرایی دەتوانن گرفتەكە بدۆزنەوە و چارەسەری بكەن لەڕووی داراییەوە بڕێكی زۆر پارە بۆ حكومەت دەگێڕێتەوە چونكە هۆكارێكە بۆ ئەوەی گۆڕەر (محاویەلە)ی كارەبا لە سوتان پارێزراون.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









