هۆکاری بڕینی بەشێک لە موچەی زیندانە سیاسییەکان ئاشکرادەکرێت
بەرپرسی ناوەندی سلێمانی کۆمکاری زیندانە سیاسییەکان رایگەیاند: ئەو زیندانیکراوە سیاسییانەی کە دوو موچەیان هەبووە، بە پێی یاسای چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، موچەکانیان بڕاوە.
بەهادین عەزیز بەرپرسی ناوەندی سلێمانی کۆمکاری زیندانە سیاسییەکان لە لێدوانێکیدا بۆ SNN، رایگەیاند: “زیاتر لە ٢٣ هەزار زیندانیکراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان گرفتی موچەیان هەیە، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار کەسیان موچەکانیان بڕاوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕینی موچەی ئەو زیندانیکراوە سیاسییانە لە چوارچێوەی یاسای هەموارکراوی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
ناوبراو سەبارەت بە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەشێک لە زیندانیکراوی سیاسی لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەکرد: “ئەو زیندانیکراوانە داوا دەکەن موچەکانیان وەکو مینحە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت بۆ ئەوەی سوودمەندبن لێی، بەڵام لەبەر ئەوەی هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مامەڵەی موچەی لەگەڵدا کراوە، بڕدراوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە زیندانیانی سیاسی لە بەردەم بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی دژی بڕینی موچەکانیان گردبوونەوە.
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









