عه‌دنان عوسمان: سبه‌ى شاندى پارتى دێته سلێمانى و له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه

عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: داوا ده‌كه‌ین هه‌موو نوێنه‌ره‌كانمان له حكومه‌تى هه‌رێم رێگرى له خۆپیشاندان نه‌كه‌ن، وتیشى: “ئێمه تا ئه‌و رۆژه‌ى له‌ناو حكومه‌تى هه‌رێمداین به‌شێكین له خراپكردنى دۆخى خه‌ڵك”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى ئاشكرا كرد كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو و رایگه‌یاند: “داواى ئه‌وه‌مان كرد وهفدێكى باڵاى بڕیار به‌ده‌ست بچێته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى مووچه و بودجه یه‌كلا بكرێته‌وه، له‌پێناو قوتى ژیانى خه‌ڵكدا”.
وتیشى: ” ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین رێگرى یاسایی له خۆپیشاندان بكرێت، چونكه خۆپیشاندان مافى خه‌ڵكه و به‌شێكه له پرنسیپى ئێمه، هه‌ربۆیه داواكارین هه‌موو نوێنه‌رێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه له حكومه‌ته رێگرى له خۆپیشاندان نه‌كات”.
وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى جیاوازى هه‌ڵوێستى نێوان په‌رله‌مانتاره‌كانیانه‌وه روونیكرده‌وه: “له چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كرا له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت قسه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناڕازییه‌كان بكات، دواتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانى حزبه‌كه‌یه‌وه له حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “سیاسه‌تى خراپى ئیداره‌دانى حكومه‌تى هه‌رێم له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له رابردوودا دۆخى هه‌رێمى كوردستانى به ئه‌مڕۆ گه‌یاندووه، ئێمه‌ش هه‌موومان به حزبى و غه‌یرى حزبى باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئێمه تا ئه‌و رۆژه‌ى له‌ناو حكومه‌تداین به‌شێكین له خراپكردنى دۆخى هاووڵاتیيان”.
عه‌دنان عوسمان ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: “سبه‌ى شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دێته شارى سلێمانى و له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
55 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
55 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
55 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









