“حكومەت توانای دابینكردنی پێداویستییەكانی نییە، بۆیە بەناچاری پشكنینی كۆرۆنا دراوەتە كۆمپانیاكان”

پشکنینی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی وەرگرتنی 60 هەزار دینار لەو كەسانەی كە لەمەرزەكانەوە هاتووچۆ دەكەن، بەڵام كار بەو بڕیارە ناكرێت، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوە دەكات حكومەت توانای دابینكردنی پێداویستییەكانی نییە، بۆ بەناچاری پشكنینی كۆرۆنا دراوەتە كۆمپانیاكان و وەرگرتنی 60 هەزار دینار بەردەوامە.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی باشماخ بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم لە ئێستادا خۆی لە تاوانایدا نییە ئەو هەموو پشكنینانە بۆ ئەو هەموو شۆفێر و گەشتیار و هاووڵاتییانە ئەنجامبدات كە ڕۆژانە لە مەرزی باشماخەوە هاتووچۆی ئێران دەكەن و دێنە هەرێمی كوردستان بۆیە بەناچاری ئەو پشكنینانە دراوەتە كۆمپانیای تایبەتمەند.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناكرێت كاتێك گەشتارێك دێتە هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێك چاوەڕێی ئەوە بكات بەهۆی نەبوونی كیتی پشكنین چەند ڕۆژێك چاوەڕێبكات یاخود سەرەی ناكەوێت بۆ پشكنین، لەكاتێكدا دەبێت لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا كارەكانیان بۆ ئەنجام بدرێت و رێگەیان پێبدرێت بێنە خاكی هەرێمی كوردستانەوە لە ئیستاشدا حكومەتی هەرێم بۆخۆی ئەو توانایەی نییە بەوشێوازە كارەكان ئەنجام بدات.
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم بەتایبەت وەزارەتی تەندروستی لە بەردەوامی وەرگرتنی بڕی 60 هەزار دینار لە گەشتیاران و هاووڵاتییان بەرپرسە كاتێك لەمەرزەكانەوە هاتووچۆ دەكەن، چونكە هەر كاتێك ئەوان توانیان سەرجەم پێداویستیەكانی پشكنین بۆ مەرزەكان دابین بكەن ئەوا ڕێگە نادرێت كۆمپانیا ئەو كارە بكات، بەڵام لەكاتێكدا حكومەت خۆی نەتوانێت ئەو كارە بكات ناچار دەبێت كۆمپانیا بەو كارە هەستێت.
وتەكانی بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بە واژووی (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاردراوە بەڕاگرتنی وەرگرتنی بڕی 60 هەزار دینار لەو كەسانەی كە لەمەرزەكانەوە هاتووچۆی ئێران دەكەن بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









