فیدرێر بۆ یەکەمجار ئامادەی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە نابێت

رۆجێر فیدرێر
SNN Sport
کوڕە یاریزانی بە ناوبانگی تێنسی سەرزەوی سویسری رۆجێر فیدرێر، ئامادەی پاڵەوانێتی گەورەی تێنسی سەرزەوی ئوسترالیای کراوە نابێت، کە یەکێکە لە 4 پاڵەوانێتییە گەورەکەی جیهان و لە مانگی شوباتی ساڵی نوێی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، ئەمەش پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆیداو بەوهۆیەوە تا ئێستا چاکنەبووەتەوە.
رێکخەرانی ئوسترالیای کراوە رایانگەیاندووە رۆجێر فیدرێری تەمەن 39 ساڵ بۆ یەکەمجارە بەشداری لە یەکەم پاڵەوانێتی گەورەی ساڵەکە ناکات،ئەمەش بەهۆی پێکانەوە.
گریگ تیلی بەڕێوەبەری پاڵەوانێتیەکە دەڵێت:”لە کۆتایدا فیدرێر کاتی ئەوەی نەبوو ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لەم پاڵەوانێتییە بکات،هەستی بە بێهیوایی کردووە کا ناتوانێت لە ساڵی 2021 سەردانی میلبۆرنی ئوسترالی بکات بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکە”.
فیدرێر لە ساڵی 2000وە21 جاری لەسەر یەک بەشداری لە پاڵەوانێتی ئوسترالیا کردووەو 6جار نازناوەکەی بە دەستهێناوە،کە دوایینیان ساڵی 2018بوو،لە ساڵی 2009 جارێک یاری کۆتایی دۆڕاندووەو لە قۆناغی پێش کۆتایی 8جار دۆڕاوە،لە قۆناغی چوارەم 3 جار شکستیهێناوەو لە قۆناغی سێیەمیش بە هەمانشێوە سێ جار.
لە مانگی شوباتی ساڵی 2020 وە یارییە وەرزشییەکان راگیراون، ئەمەش پاش ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتایی ئوسترالیای کراوە فیدرێر بە جۆکۆڤیچ دۆڕاو دواتر لە مانگی حوزەیرانی رابردوو نەشتەرگەری لە ئەژنۆی کرد،ئەمەش دەرگای بۆ نادالی ئیسپانی کردەوە بۆ ئەوەی ژمارەکانی لە بردنەوەی پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام یەکسان بکاتەوە کە 20 نازناوی گەورە بوو،ئەمەش پاش ئەوەی یاریزانە ئیسپانیەکە توانی پاڵەوانێتی گەورەی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی بباتەوە.
فیدرێر ئێستا جەخت لەسەر ئامادەکاری خۆی دەکاتەوە بۆ ئەوەی کە لە وەرزی 2021 دەمێنێتەوە، بە دیاریکراوی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ و دەیەوێت مەدالیای تاکی پیاوان بباتەوەو لەگەڵ سویسرا بەشداری بکات.
لە ئەم پاڵەوانێتیەی ئوسترالیا یارییەکان نیوەی هاندەران ئامادە دەبن،ئەمەش بەهۆی ترس لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،بەڵام یاریزانەکان دەبێت 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن.
کاتی پاڵەوانێتییەکە لە 8ی شوبات دەستپێدەکات و تا 21ی هەمان مانگ بەردەوامی دەبێت،دەبێت یاریزانەکان لە 15ی مانگی داهاتوو گەیشتبن بە ئوسترالیا و بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین دەکرێن.
We will soon make a re-branding
ئایار 17, 2021حەبیب مەرجی بۆ گەڕانەوە هەیە
كانونی دووهم 17, 2021رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشانەوەی یارییەکان دەکات
كانونی دووهم 12, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









