حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر له 31 ملیۆن دۆلارى داوه‌ته كۆمپانیای گنه‌ڵ ئینێرجى

كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN- بڕیار محەمەد
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان له په‌رمانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 42 ملیۆن دۆلارى داوه به كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى له‌كاتێكدا مافى ئه‌و كۆمپانیایه ته‌نیا 11 ملیۆن دۆلاره.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵى، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كانى له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “پێویستبوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مانگى تشرینى دووه‌مدا بڕى 11 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بداته كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى توركى ، به‌ڵام وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بڕى زیاتر له 42 ملیۆن دۆلارى به‌خشیووه به‌و كۆمپانیایه و هاوبه‌شه‌كانى، كه ئه‌مه‌ش بابه‌تێكى ئاڵۆزه و هۆكاره‌كه‌ى نادیاره”.
وتیشى: “روودانى بابه‌تێكى له‌مشێوه‌یه له‌م دۆخه خراپه داراییه‌ى ئێستاى كوردستاندا جگه له گاڵته‌جاڕى به داهاتى هه‌رێم هیچى تر نییه، چونكه حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر له 31 ملیۆن دۆلارى داوه به‌و كۆمپانیایه و هاوبه‌شه‌كانى”.
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ورده‌كارى زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ بڕى 38 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلارى داوه به كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى، له‌كاتێكدا پشكى ئه‌و كۆمپانیایه له‌و كێڵگه‌یه 9 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاره، هه‌روه‌ها له كێڵگه‌ى نه‌وتى ته‌قته‌ق پشكى كۆمپانیاكه ته‌نیا 2 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 3 ملیۆن و 800 هه‌زار دینارى به‌خشیووه‌ته ئه‌و كۆمپانیایه”.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵى باس له مه‌ترسییه‌كانى ئه‌م شێوه له پاره‌دان ده‌كات و روونیشیده‌كاته‌وه: “به‌هه‌ده‌ردانێكى ئاشكرا له داهاتى نه‌وتدا هه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم وا نیشانى ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه ده‌دات كه دۆخى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى ئابوورییه‌وه باشه و هیچ كێشه‌ى نییه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








