رێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی كوردستان 30% تێپەڕاندووە

منداڵێكى كاركهر له یهكێك له شارهكانى عێراق | فۆتۆ: UNICEF/UN020184/ Anmar
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بهرامبهر دینار و قهیرانى دارایی بهردهوام بووەتە هۆكارى ئەوەی رێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی كوردستان 30% تێبپەڕێنێت، چاودێرێكی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤیش هۆشدارى له درێژبوونهوهى ئهم دۆخه دهدات.
محەمەد گۆمەشینی، چاودێری نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەمساڵ بەهۆی چەندین هۆكاری ئابووری و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چەند پاڵنەرێكی دیكە رێژەی هەژاری 30%ى تێپهڕاند لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێژەكە زیاتر بوو”.
وتیشى: “لەگەڵ ئەوەى لە ئێستادا تاڕادەیەك بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر كاریگەری ئابووری بەسەر كار و كاسبی هاووڵاتییانهوه نەماوە، بەڵام لە بەرامبەردا دۆخێكی نوێ هاتووەتە كایەوە كە بریتییە لە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، ئەمەش جارێكی دیكە كاریگەری زۆر خراپی لەسەر گوزەرانی هاووڵاتییان جێهێشتووە، چونكە نرخی هەموو كاڵا و شمەكێك بە بەراورد بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار زیادیكردووە هەر ئەمەش وادەكات رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان و عێراق روو لە زیادبوون بكات”.
ئەو چاودێرەی بواری مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان هۆشدارى له بهردهوامیدان به دۆخى ئێستا دهدات و ئەوەشدهخاتهڕوو: “ئەگەر لە ساڵی نوێدا ئەم دۆخەی كە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت بەردەوامی هەبێت و حكومەتی هەرێم و عێراق نەگەنە رێككەوتن دابەشكردنی مووچە هەروا بەردەوامی هەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە رێژەی هەژاری زۆر لە سەرو 30% یەوە خۆی دەبینێتەوە، بەڵام گەشبینین بەوەی كە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بتوانن بگەنە رێككەوتن لە ئەگەری رێكنەكهوتنیش دەبێت حكومەتی هەرێم پلانێكی چاكسازی بگرێتەبەر كە كاریگەری خراپ لەسەر بژێوی ژیانی هاووڵاتییان جێنەهێڵێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









