حزبه كوردستانییه‌كان دژى عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌ربڕى و داوا ده‌كه‌ن سزابدرێن

کەرکوک
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ژماره‌یه‌ك حزبى عه‌ره‌ب و توركمانى دژى پۆستێكى كورد له كه‌ركوك نیگه‌رانى خۆیان ده‌بڕى و داواى ده‌ركردنیان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ حزبه كوردستانیه‌كان هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕى و داواى لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ن له‌و حزبانه.
محه‌مه‌د عوسمان به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌كو حزبه كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانى چه‌ند حزبێكى عه‌ره‌ب و توركمانى كۆبوونه‌ته‌وه كه دۆێنى ئه‌و حزبانه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا داوایانكرد پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركوك له كورد وه‌ربگیرێته‌وه و تۆمه‌تباریشیان كرد به‌وه‌ى تێوه‌گلاوه له ساخته‌كارى.
وتیشى “وه‌كو حزبه كوردستانییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێكه‌وتوون و ئاراسته‌ى سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆكى وه‌زیرانى و په‌رله‌مانى عێراق و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له كه‌ركوك ده‌كه‌ن ئه‌وانیش بریتین له”:
– داوا له په‌رله‌مانى عێراق و داواكارى گشتى ده‌كه‌ین به‌په‌له رێوشوێنى ده‌ستورى و یاسایى له به‌رامبه‌ر ئه‌م تۆمه‌ت و ناوزراندنه بگرنه به‌رو تۆمهتچییهكان رووبه‌روى یاسا بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها به تیمى پارێزه‌ران راده‌گه‌یه‌نین رێوشوێنى یاسایى به‌رامبه‌ریان بگرنهبهرر.
– وایده‌بینن هه‌ڵوێستى ئه‌و لایه‌نانه سه‌ره‌تایه‌كى مه‌ترسیداره به ئاراسته‌ى سه‌رهه‌ڵدانى فیتنه‌و ئاژاوه له شارهكهداو له هه‌ر روورداوێك له داهاتوو رووبدات ئێمه به‌رپرسیارنین.
-دووباره جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه به پێى مافى هه‌ڵبژاردن پۆسته ئیدارى و ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك پێداچوونه‌وه‌ى پێدابكرێت و چیتر حزبه كوردستانییه‌كان وه‌كو براوه‌ى هه‌ڵبژرادنه‌كان په‌راوێزنه‌خرێن.
– هه‌ڵوێستى ئه‌و لایه‌نانه دژى ده‌ستورو یاسا بهركارهكانهو هه‌روه‌ها ترس و گومانیشه له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، چونكه ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه قه‌باره‌ى راسته‌قینه‌ى خۆیان بۆ شه‌قامى كه‌ركوك عێراق ئاشكرا بكرێت.
– ئێمه وه‌كو حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان جه‌خت له پێكه‌وه ژیانى نێوان پێكهاته‌كانى كه‌ركوك ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین رێگه له هه‌ر ئاژاوه‌یه‌ك ده‌گرێن كه هه‌ندێك لایه‌نى دیاریكراو ده‌یانه‌وێت بیگرنه‌به‌ر به ئاراسته‌ى تێكدانى ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ى كه سه‌دان ساڵه له‌و شاره‌دا هه‌یه‌و له‌و رووه‌شه‌وه حزبه كوردستانییه‌كان پێشه‌نگ ده‌بن درێژه به‌و پێكه‌وه ژیان و برایه‌تییه ده‌ده‌ن له كه‌ركوك.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









