گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 9/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (9/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- سێ بردنەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە بە شوێنی سێیەم بردنەوەی لەسەریەک دەگەڕێت، ئەمەش بۆ گەڕانەوە بۆ جەنگی لالیگا.
- مینگوێز تەنیا یاریزانی نوێ دەبێت و یانەکە لەسەر جادووی پیدری و میسی بۆ داگیرکردنی گرانادا یاری دەکەن.
- کومان:”ئەگەر ئێمە خولی ئیسپانیامان دەوێت چیتر نابێت خاڵەکان بە فیڕۆ بدەین”.
- ڤیکتۆر فۆینت پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە:”بۆ بنیاتنانی داهاتوو ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ساڵی 2003.
- یانەی ریاڵ مەدرید بە زەحمەت توانی سەفەری ئۆساسۆنا بکات، ئەمەش بەهۆی بەفر بارینەوە و مەترسی وەستانی خولەکە هەیە.
- لە جامی شا یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی کۆرنێلا دەبێتەوە.

مارکا:
- بێسەروبەری.
- بەفربارین لە مەدرید زیان دروست دەکات و هەڕەشەی ئەنجامنەدانی یارییەکانی ئەم هەفتەی خولەکە دەکات.
- یانەی ریاڵ مەدرید 4 کاتژمێر لە فڕۆکە مایەوە لە فڕۆکەخانەی پاراخاس و ئاتلەتیک بیلباو بەهۆی ئەوەی نەیتوانی لە مەدرید دابەزێت، گەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی.
- یانەی ڤیاریاڵ فێستیڤاڵی گۆڵکردنی لە 30 خولەک ئەنجامداو توانی 4-0 لە یانەی سەلتاڤیگۆ بباتەوە.
- کۆرنێلا و کۆیانۆ رووبەڕووی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید بوونەوە لە جامی شا.
- موسا دیمبلی بە تەواوی نزیکبووەتەوە بۆ واژووکردن لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید.

ئاس:
- گەردەلوولی فیلۆمینا لالیگا دەبەستێت.
- یانەی ریاڵ مەدرید و زیدان گەیشتنە پامپلۆنا لە نیوە شەودا، یانەکە توڕەیە چونکە ماوەی 4 کاتژمێر لە نێو فڕۆکە مانەوە.
- ئەگەری ئەوە هەیە یاریەکە دوابخرێت ئەگەر یاریگا نەشیاو بوو بۆ یاریکردن.
- ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت بەفر لە ناڤارا ببارێت.
- بەرشەلۆنە تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەکات دژی گرانادا لە پێناو مانەوە لە ناوچەی گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان.
- ئەگەری راگیرانی یاری ئاتلەتیکۆمەدرید و بیلباو هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەی بیلباو نەیانتوانی لە مەدرید بنیشنەوەو گەڕانەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بە مۆڵەتی گەردەلوولی فیلۆمینا.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت سێیەم بردنەوەی لەسەریەک دژی گرانادا بە دەست بهێنێت بۆ مانەوە لە کێبڕکێی لالیگا.
- کومان:”یاریزانێکی لاو ناتوانێت ساڵێک بە بێ یاریکردن بمێنێتەوە”.
- یانەی ریاڵ مەدرید پاش 4کاتژمێر مانەوە لە فڕۆکە گەشتی کردوو فڕۆکەی بیلباویش نەیتوانی لە مەدرید بنیشێتەوە بۆ یاری ئاتلەتیکۆمەدرید.
- کۆرنێڵا و کۆیانۆ رکابەری بەرشەلۆنە وریاڵ مەدریدن لە جامی شا.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









