حکومەتی هەرێم: ساڵی 2020دا زیاتر لە 6 ترلیۆن و 500 ملیار دینار دراوە بە مووچە

لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNN
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ لە ساڵی 2020، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەشت مووچەی داوە کە بەشێکی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەشی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دابینکراوە، کۆی گشتیی ئەو پارەیەش زیاتر لە شەش تریلیۆن و 500 ملیار دینارە.
ئەمڕۆ شەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی لەماوەی ساڵی 2020 بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی خشتەکە، ئەو پارەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچە دابینی کردووە، 63.8٪ـە و ئەوەی حکومەتی عێراقیش 36.1٪ـی کۆی گشتیی مووچەی دابینکردووە.
حکومەت لە 13ـی 1، 9ـی 2، 9ـی 3، 4ـی 5، 27ـی 6، 18ـی 8، 15ـی 10 و 3ـی 12 مووچەی دابەشکردووە، واتا لە ساڵی 2020، هەشت مووچەی داوە، بەڵام مووچەی مانگەکانی: 4، 7، 9 و 11ـی دابەش نەکردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، روونکردنەوەی داوە سەبارە بە بڕینی 11 ملیار و 880 ملیۆن دینار لە مانگەکانی: کانوونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ قەرزی بانکە ئەهلییەکان.
بەپێی خشتەکە: حکومەتی فیدراڵی بڕی 400 ملیار دیناری ناردووە، بۆ پێدانی دوو مووچە، بەڵام لە مانگەکانی (5-6-7-10-11-12) حکومەتی فیدراڵی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەناردووە.
بەگشتی بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەت لە ساڵی 2020، شەش تریلیۆن و 505 ملیار و 988 ملیۆن و 307 هەزار و 176 دیناری عێراقی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی تەرخانکردووە.

خشتەی مووچەی ساڵی 2020
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









