“بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار 23 ترلیۆن دیناری گێڕاوەتەوە بۆ حکومەت”

پارەی بیانی و عێراقی
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “ئەمڕۆ شەممە تەنها خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکرێت و هیچ بڕیارێک نادرێت لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، دەشڵێت “نرخی دینار بەو شێوەیە نزیکەی 23 ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەڕاندوەتەوە”.
ئەحمەدی حاجی رەشید بە SNNی راگەیاند”ئەوەی لەناو پرۆژەکەدا هاتووە و باس لە نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی کە بۆ هەر 100$ بەرانبەر 145000 دینار و نرخی نەوت دانراوە بە 42 دۆلار، بەهیچ شێوەیەک پەرلەمان ناتوانێت دەنگی لەسەر بدات و کەم و زیادیان بکات”.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، نرخی دینار بەو شێوەیە کە بۆ 100 دۆلار کرایە 145 هەزار دینار، نزیکەی 23 ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەڕاندوەتەوە، بۆیە گۆڕانکاریکردن لەبەرژەوەندی حکومەت نابێت”.
ئەحمەدی حاجی رەشید ئاماژەی بەوەشداوە، هەر گۆڕانکارییەک بکرێت، یاساکە تێکدەدات و کورتهێنان زیاد دەکات و حکومەتی ناوەند پێی پڕ ناکرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









