
لۆکا یۆڤیچ
SNN Sport
لۆکا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، گلۆپی سەوزی لە لایەن زیدان راهێنەری یانەکەوە بۆ هەڵکراوەو ئەویش بە شوێنی یانەیەک دەگەڕێت تا ریزەکانی مەدرید لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا جێبهێڵێت.
پێگەی ABC |ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،یۆڤیچ دەزانێت دەبێت بە دوای یانەیەکی نوێ بگەڕێت،ئەمەش لە پێناو چەند خولەکێک یاریکردن و ئاستی خۆی بە دەست بهێنێتەوە،لە کاتی وەستانی خولەکان لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، بەڵام لە دوای ئەو کاتەوە نەیتوانیوە لەگەڵ ریاڵ مەدرید باش دەربکەوێت و دەبێت بە شوێنی یانەیەکی نوێ بگەڕێت.
ئەم سەرچاوەیە دەڵێت:” هێرشبەرە سڕبییەکە یاری لە ژێر دەستی زیدان ناکات و ئەویش رەزامەندی بۆ رۆشتنی داوە،زیدان دەیەوێت بە خواستن بە یانەیەکی نوێی بدات و تەنیا پشت بە کەریم بنزیمە ببەستێت لەگەڵ ماریانۆ دیاز، زیدان بە باشی دەزانێت یۆڤیچ بروات و ماریانۆ دیاز بمێنێتەوە”.
یۆڤیچ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2019 لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، تا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ یانەکەی ئاستی خۆی بدۆزێتەوە و زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر دەبات.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









