داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق باج وه‌رده‌گرێت و له سوریاش داواى پاره له خه‌ڵك ده‌كه‌ن

چه‌ند چه‌كدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN
چاودێرێكى سیاسى رایده‌گه‌یه‌نێت: کشانەوەی هێزی سەربازی ئەمریکا لەهەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری هەبوو لەسەر سەرهەڵدانەوەی چەکدارانی داعش، ده‌شڵێت: “له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه له ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى عێراق دوورن باج وه‌رده‌گرن”.
عه‌دنان كۆچه‌ر، چاودێرى سیاسى له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “داعش پیێشتر وەک دەوڵەت مامەڵەیان دەکرد، بەڵام لەئێستادا وەک قەوارەیەکی رێکخراو شەڕی دەستە و تاقم دەکەن، لە ناوچەیەکی دیاریکراودا لە بیابانی نێوان عێراق و سوریادا بەشێوازی تاکتیکی نەک ستراتیژی کاردەکەن، کشانەوەی هێزی سەربازی ئەمریکا لەهەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری هەبوو لەسەر سەرهەڵدانەوەی چەکدارانی داعش”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “لەئێستادا داعش چالاکییەکانیان لە ناوچەیەکی دیاریکراودا کە شارەزاییان لێی هەیە چڕکردووەتەوە، پێشتر پارە و چەکیان لەشوێنی دیاریکراودا هەبووە و لەئێستادا دەریدەخەن”.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌رباره‌ى سه‌رچاوه داراییه‌كانى ئه‌و گروپه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “هەندێکیان هاتوونەتە ناوشارەکان، هەندێک نامەیان بۆ خەڵکی ناردووە و داوای پارەیان لێکردوون، لەڕێگادا سەرانەیان وەرگرتووە، خەڵکیان رفاندووە و بەرامبەر ئازادکردنی پارەیان وەرگرتووە، باجیان لەسەر ناوچەیەک داناوە کە حکومەتی عێراق دەسەڵاتی لێى دوورە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









