
نانسى پیلۆسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا بۆ لێپێچینه‌وه له دۆناڵد تره‌مپ كۆتایی هات و به‌كۆى ده‌نگ بڕیاردرا لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ى دوورده‌خه‌ینه‌وه”.
له دانیشتنه‌كه‌دا 232 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن كه زۆرینه‌یان دیموكرات بوون و 10 ئه‌ندامیان كۆمارى بوون ده‌نگیاندا به لێپێچینه‌وه كردن له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه كرایه سه‌ر كۆنگرێسى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن لایه‌نگره‌كانییه‌وه.
له‌دواى كۆتاییهاتنى دانیشتنه‌كه نانسى پیلۆسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به فه‌رمى لێپێچینه‌وه‌ى له‌و سه‌رۆكه راگه‌یاند و له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “سه‌رۆك تره‌مپ به‌ڕوونى ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و له پۆسته‌كه‌ى دووربخرێته‌وه”.
وتیشى: “ئه‌مڕۆ سه‌لماندمان كه له ئه‌مریكا كه‌س له سه‌روو یاساوه نییه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م ئێوه من یاداشتى لێپێچینه‌وه لێى واژوو ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه جارێكى تر هیچ كه‌س خۆى به گه‌وره‌تر له ده‌ستوور نه‌زانێت له‌م وڵاته”.
رۆژی 6ی کانوونی دووەم، بەشێک لە لایەنگرانی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا به بیانووى ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ساخته‌كارى كراوه و ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تبكرێته‌وه.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
23كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









