گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 16/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (16/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- رۆژی 7ی ئازاری داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنەیە.
- دوای دواخستنی هەڵبژاردنەکان ئەنجومەنێک یانەکە بەڕێوە دەبات و کاندیدەکان لەسەر دواخستنەکە رێککەوتوون.
- تۆسکێتسی سەرۆکی کاتی یانەکە رێککەوتنێکی بە کۆمەڵی نەدۆزییەوە لە سەر هێنانی ئیریک گارسیا و بەوهۆیەوە گواستنەوەی لە زستاندا نایەتەدی.
- جامی سوپەر:کومان تواناکانی هەموو یاریزانەکانی بۆ دەگەڕێتەوەو گومان لە بەشداریکردنی میسی هەیە سەرەڕای ئەوەی دوێنێ نەیتوانیوە راهێنان بکات.
- یانەی ئارسناڵ نیتۆی گۆڵپارێزی بەرشەلۆنەی دەوێت.
- زیدان جارێکی تر گومانی دەکەوێتە سەر، ئەمەش پاش دۆڕانیان لە جامی سوپەر.

مارکا:
- هازارد شەمەندەفەرێکی تر لە دەست دەدات.
- ئاستی ئەو یاریزانە یانەکەی نیگەران کردووە.
- زیدان بە ئاشکرا بە دوای بیانوودا دەگەڕێت و ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی دەهێڵێتەوە،بەڵام مشتومڕ لەسەر ئامادەبوونی ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی دروستبووە.
- میاتۆڤیچی بەڕێوەبەری پێشووی ریاڵ مەدرید:”هازارد ئامادە نیە بۆ ئەوەی لە ئێستادا لە پێکهاتەی سەرەکی ریاڵ مەدرید بێت”.

ئاس:
- هازارد بە بێ نیشانە.
- هێشتا بەلجیکیەکە دوورە لەو ئاستەی لەگەڵ چێڵسی پێشکەشی دەکرد.
- زیدان رێگەی یاریکردنی خۆی گۆڕیوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی خۆی،بەڵام لە یاری بیلباو تەنیا 1لێدانی بۆ گۆڵ هەبوو.
- تووڕەبوون لە یانەی ریاڵ مەدرید هەیە لە پێناو کرانە دەرەوەی یانەکە لە جامی سوپەر.
- کومان هەموو یاریزانەکان بۆ یاری کۆتایی بانگ دەکات و تا ئێستا میسی نەیتوانیوە مەشق و راهێنان بکات.

سپۆرت:
- میسی دەیەوێت یاری بکات.
- لیۆنێل میسی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە سوورە لەسەر گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو لە جامی سوپەری ئیسپانیا کە شەوی یەکشەممە ئەنجام دەدرێت.
- ئەرجەنتینیەکە ئامادەی یاری ریاڵ سۆسیداد نەبوو لە قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە،راهێنەری یانەکەش کومان تا دوا ساتەکانی دەستپێکی یاریەکە چاوەڕوانی دەکات.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









