
زینەدین زیدان
SNN Sport
پاش شکستی یانەکەی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو 2-1، گومان لە مانەوەی زیدان هەیە لە یانەی ریاڵ مەدرید و ئەو راهێنەرە رووبەڕووی زۆری رەخنە بووەتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، زیدان پاش یاریەکە رەخنەی زۆری ئاڕاستە کراوە، ئەمەش بەهۆی ئەو پێکهاتەی کە لە یاریەکە داینابوو، لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی کە ئەنجامیدا، لە ئێستادا گومانی مانەوەی لە یانەی شاهانە لێدەکرێت و جارێکی تر مانەوەو پرسیار لەسەر بەردەوامبوونی لە یانەی شاهانە لەسەرە.
هەروەها میدیاکانی ئیسپانیا رەخنەیەکی زۆریان ئاڕاستەی ئەو راهێنەرە کردووە کاتێک هازاردی بە سەرەکی یاری پێکردووەو بەوهۆیەوە پلان و شێوازی یاریکردنی بەرامبەر بە یانەی بیلباو گۆڕیوە،رەخنە لە یانەکە هەیە بەرامبەر بە زیدان،بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی کە ئەنجامیداوە.
میاتۆڤیچی بەڕێوەبەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدیش رەخنە لەو راهێنەرە دەگرێت و دەڵێت” لەم کاتەی ئێستا هازارد شایەنی ئەوە نیە بە سەرەکی یاری بکات، بەڵام زیدان پێداگرەو دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ پێکهاتەی سەرەکی بگەڕێنێتەوە”.
رادیۆی ئۆندا سیرۆش دەڵێت:” لە ریاڵ مەدرید دەیانەوێت کاریگەری دۆڕانەکەی جامی سوپەر لەسەر خۆیان لاببەن،بۆ نمونە ئەگەر توانیان قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان تێپەڕێنن دژی ئاتڵەنتا، ئەوا پێشبینی دەکرێت یانەکە دۆخی باش ببێت”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









