بۆ یەکەمجار ئێران ڤیدیۆی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە عێراق و هەرێم بڵاوکردەوە

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد
SNN
میدیاکانی ئێران ساتی تەقاندنی مووشەکەکانیان بۆ سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و هەریر بڵاوکردەوە کە وەک تۆڵەیەک لە کوژرانی قاسم سلێمانی ئەنجامیاندا.
لە ڤیدیۆکەدا ساتی فەرمانکردن بە تەقاندنی یەکەم مووشەک دەردەکەوێت کە لە ژوورێکی ئۆپراسیۆندایە و فەرماندەیەکی سەربازی دەبینرێت کە ستایشی هەوڵەکە دەکات.
رۆژی 7ی کانوونی دووەمی ساڵی پار کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێی موشەکی بالستیەوە، ھێرشیکردە سەر بنکەی سەربازیی (عەین ئەسەد) لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق کە سەربازانی ئەمریکا لەو بنکەیەدا جێگیر کراون.
هەمان شەو بنکەی سەربازیی هەریریش لە پارێزگای هەولێر کرایە ئامانج کە سەربازانی ئەمریکی تیایدا نیشتەجێن، هەرچەندە ئێران لەو دەمەدا وتی: “زیاتر لە 80 سەربازی ئەمریکی کوژراون، بەڵام ئەمریکا ئەم زانیارییانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە”.
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد ” قادسیەی پێشوو” بە دووەم گەورەترین بنکەی سەربازیی ئاسمانیی دادەنرێت لە هەموو عێراقدا ئەویش دوای بنکەی سەربازیی ” بەلەد”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
23كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









