بەڕێوەبەری ئینتراخت فرانکفۆرت باس لە خراپی دۆخی لۆکا یۆڤیچ دەکات

لۆکا یۆڤیچ و فریدی بۆبیچ
SNN Sport
فریدی بۆبیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی، باسی لە خراپی دۆخی لۆکا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دەکات کە لە ئێستادا درێسی ئەو یانەیەی پۆشیوەتەوە.
یۆڤیچ لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا بە خواستن و بۆ ماوەی 6 مانگ یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ یانەکەی پێشووی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی.
بۆبیچ لە نوێترین لێدوانیدا کە میدیا ئەڵمانیەکان بڵاویانکردووەتەوە دەڵێت:” باودۆخی لۆکا یۆڤیچ ئاسان نەبووە، ئەو بە کاتی خراپ و قورسدا تێپەڕ بووە،گرنگە ئەو بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی خۆی،دەتوانرێت چەند مانگی داهاتوو بە کاربهێنرێت بۆ ئەوەی لە کەشێکی ئاشنادا بە باشترین شێوە بگەڕێتەوە سەر کارەکانی ، یانەی ریاڵ مەدرید دەزانێ کە لێرە گرنگی پێدەدرێت و دەتوانێت بەردەوام پێشبکەوێت”.
یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی لۆکا یۆڤیچی لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا بە مووچەیەک گواستەوە ریزەکانی و بەشێك لە مووچەی ئەم یاریزانە ئینتراخت دابینی دەکات و بەشەکەی تری ریاڵ مەدریدی دابینی دەکات، لە 30ی حوزەیرانی داهاتوو گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ یانەی شاهانە.
یۆڤیچ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2019 لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، تا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ یانەکەی ئاستی خۆی بدۆزێتەوە و زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر دەبات.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









