“ئەگەر نەوتی برێنت 55 دۆلاریش بێت پوختەی داھات بۆ ھەرێم نزیکەی 17 دۆلار دەبێت”

کۆمپانیایەکی نەوت لە گەرمیان
SNN
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “داھاتی نەوت لە مانگی چوارو پێنج و شەشی 2020 دا 590 ملیۆن دۆلار بووە، کۆی ئەو خەرجییانەی لەم سێ مانگەدا لە دۆسیەی نەوت کراون 666 ملیۆن دۆلارە، بەمەش خەرجییەکانی نەوت 76 ملیۆن دۆلاری زیاترە لە داھاتی نەوت، واتە نەوت ھیچ داھاتێکی نەبووە و حکومەت 76 ملیۆن دۆلاریش لەسەری قەرزار بووە بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی نەوت.
بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتییەکان، حکومەتی ھەرێم لە 1ی نیسان تاوەکو 30 حوزەیران، 38 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە بە تێکڕای نرخ 15.78 دۆلار، لەکاتێکدا تێكڕای نرخی برێنت لەو سێ مانگەدا 29.43 دۆلار بووە، واتە ھەرێم بە 13.78 (سێزدە دۆلارو حەفتاو ھەشت سەنت کەمتر لە نرخی برێنت) نەوتەکەی فرۆشتوە.
راشیدەگەیەنێت “کۆی داھاتی نەوت 590 ملیۆن دۆلار بووە، خەرجی کۆمپانیاکان 500 ملیۆن دۆلار و کرێی بۆری 155 ملیۆن دۆلار بووە، بەمەش تەنیا خەرجی کۆمپانیاکان و کرێی بۆری 65 ملیۆن دۆلاری لە داھاتی نەوت زیاتر بووە”.
وتیشی: “11 ملیۆن دۆلاریش وەک رسومات خەرجکراوە و لەم سێ مانگەدا خەرجییەکانی نەوت زۆر زیاترە لە داھاتەکەی، بەشێوەیەک حکومەت نەک داھاتی نەبووە، بەڵکو 76 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە”.
دەشڵێت: “بۆ پڕکردنەوەی ئەم زیانە حکومەت 415 ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیاکان وەرگرتووە بۆ فرۆشتنی نەوتی ساڵانی ئایندە، ئەم 415 ملیۆن دۆلارە کە وەک قەرزە، بەمەش ڕەسیدی قەرزی کۆمپانیاکان لەسەر حکومەتی ھەرێم زیادی کردووە بۆ 4 ملیارو 333 ملیۆن دۆلار”.
بەوتەی ناوبراو، ئەم 415 ملیۆن دۆلارە، بەم شێوەیە بەکار ھاتووە:
76 ملیۆن و 295 ھەزار دۆلاری بۆ خەرجی نەوت
21 ملیۆن و 401 ھەزار دۆلاری دانەوەی پارەی پێشەکی نەوت و گۆڕانکاری لە رەسیدی کڕیاران( دانەوەی قەرز)
317 ملیۆن و 304 ھەزار دۆلار بۆ موچە بەکار ھاتوە..
بەوتەی عەلی حەمە ساڵح، خەرجی و گرێبەستەکانی نەوت بە ئەندازەیەکی مەترسیدار زۆرن! نەوتی کوردستان بە نرخێکی زۆر ھەرزان فرۆشراوە، ھەرێمی کوردستان بەھیچ شێوەیەک بەرگەی دابەزینی نرخی نەوت ناگرێت! ئەگەر نەوتی برێنت 55 دۆلاریش بێت پوختەی داھات بۆ ھەرێم نزیکەی 17 دۆلار دەبێت..
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









