ئه‌مریكا ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى له عێراق كه‌مده‌كاته‌وه

سه‌ربازانى سوپاى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان | فۆتۆ: Jalil Rezayee/EPA
SNN
وه‌زیرى لهجێگهدانراوى به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانمان له عێراق و ئه‌فغانستان بۆ 2 هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، ده‌شڵێت: “تواناى سه‌ربازى سوپاى عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كریستۆفه‌ر میله‌ر، وه‌زیرى لهجێگهدانراوى به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “بڕیارمانداوه رێژه‌ى سه‌ربازه‌كانمان له عێراق و ئه‌ففانستان كه‌مبكه‌ینه‌وه بۆ 2 هه‌زار و 500 سه‌رباز، به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ى كه سه‌رۆك تره‌مپ داى له 17ى تشرینى دووه‌مى 2020 “.
وتیشى: “كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له عێراق به‌واتاى ئه‌وه نایه‌ت كه ئێمه ده‌مانه‌وێت له عێراق بكشێینه‌وه، به‌ڵكو به واتاى به‌رزبوونه‌وه‌ى تواناى سه‌ربازى سوپاى عێراق دێت، كه چیتر پێویستى به مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه نییه كه دهیانكشێنینهوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌م بابه‌ته به واتاى گۆڕانكارى له سیاسه‌تى ئێمه‌دا نایه‌ت، چونكه به‌شێكى هێزه‌كه‌مان لێره ده‌مێنێته‌وه، هێشتاش پێمانوایه كه داعش مه‌ترسییه له عێراق هه‌تاوه‌كو ئه‌و رێكخراوه‌ش جێگه‌ى مه‌ترسى بێت مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له عێراق گرنگى خۆى ده‌بێت، به‌رده‌وامیش ده‌بین له هاوكاریكردنى هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌و وڵاته”.
قسه‌كانى وه‌زیرى لهجێگهدانراوى به‌رگری ئه‌مریكا پاش ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ى رابردوودا مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: “هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ده‌كشێنه‌وه”.
هاوكات فالح فه‌یاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه ئێستا له لیستى ڕه‌شى ئه‌مریكادایه و سزادراوه رایگه‌یاند: “باشترین كار كه بۆ عێراق بكرێته ئه‌وه‌یه پرۆژه‌یاساى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان په‌سه‌ند بكرێت، چونكه ئه‌و هێزانه بوونه‌ته بار بۆ هه‌رێمه كوردستان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









