
رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر 11:00، یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان ئاتلەتیک بیلباو و بەرشەلۆنە بەڕێوە دەچێت و کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆنگرەیەکی رۆژژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە و دۆخی یانەکەی و یاریکردنی میسی کرد.
کومان لە کۆنگرەکە وتی:” یانەکە لە دۆخێکی باشدایە، خۆشحاڵم بە یاری کۆتایی،یاریەکە ئاڵۆز دەبێت، بەرامبەر بە تیمێکی ئاڵۆز و زەحمەتکێش، پێویستە یاری خۆمان بکەین و کۆنترۆڵی یاریەکە بکەین بە شێوازی خۆمان،بە هیواین سبەی میسیش ئامادە بێت”.
وتیشی:” میسی ئەمڕۆ لەگەڵمان راهێنانی کردووە، با ببینین بزانین چی روودەدات،دوا وتەش بۆ ئەوە دەبێت کە دەبێت یاریزان لە هەموو کەس زیاتر باشی جەستەی خۆی بزانێت، بە دڵنیاییەوە هیوادارین کە بوونی هەبێت لە یاریەکە، ئێمە قسە لەسەر باشترین یاریزانی جیهان دەکەین، بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەو ئامادە نەبێت، شتێکمان لە دەستداوە”.
لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:”گرنگە یاری کۆتایی دەکەین، گرنگە سبەی براوە بین،راستە ئەمە گرنگترین پاڵەوانێتی نییە،لە کۆتایدا پاڵەوانێتییەکە و دەبێت بە دەستی بهێنین، وابزانم ئەگەر براوە بین ئەوا دەیسەلمێنین کە بە رێگایەکی راست هەنگاو دەنێین”.
لەسەر یانەی بیلباو وتی:”هەموو یارییەک جیاوازە،بیلباو پێداچوونەوە بە یاری کۆتایی دەکات و ئێمە دەبێت تۆپەکان راست بکەینەوە،دەبینین کە سبەی چی تیمێک فشا دەکات و چۆن یاری دەکەین،دەبێت ئامادەبین و باشتر لە یاری رابردوو یاری بکەین”.
لە کۆتایدا وتی:” لە یاری کۆتایی جامی سوپەر پێویستت بە هاندەران نیە، پێویستە هەمووان ئارام و دڵنیابن ئێمە پلانی یاریەکەمان پەیڕەو دەکەین،پێشتر بینیومانە چۆن شەڕمان کردوووەو یاریمان کردووە،پێویست ناکات هانبدرێین،هەموو یاریزانێكیش دەبێت لە %100 ئامادەبێت بۆ ئەوەی بەشداری بکات، چونکە ئێمە باسی دوا یاری وەرزەکە ناکەین، وەرزێکی درێژە،هەستی یاریزانەکان دەبینین دوای راهێنانەکان و بڕیار دەدەین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









