
سەرانی بزوتنەوەی تاڵیبان
SNN
رۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، بزووتنەوەى تاڵیبان فەرمانى بە سەرکردەکانى کردووە کە تەنها یەک هاوسەریان هەبێت و نەیکەن بە دوو و سێ و چوار، چونکە بووەتە هۆى دروستبوونی ناڕەزایەتى لای چەکدارەکانى بزووتنەوەکە.
هەیبەتوڵا ئاخوندزادە، سەرکردەى بزوتنەوەى تاڵیبانى ئەفغانستان فەرمانێکى دەرکردووە بۆ سەرکردەکانى ڕیزى پێشەوەى بزوتنەوەکە و تێیدا هاتووە، ڕێنمایى دەدەینە بەرپرسانى ئیمارەتى ئیسلامى، بەپێى شەریعەتى ئیسلامى دوربکەونەوە لە هاوسەرگیرى دووەم و سێیەم و چوارەم، ئەگەر پێویست نەبوو.
هۆکاری ئەم بڕیارەی هەیبەتوڵا ئاخوندزادە دوای ئەوەدێت دەنگۆى ئەوە لەناو چەکدارەکانى تاڵیباندا بڵاوبووەتەوە کە بەرپرسانى پێشەوەى بزوتنەوەکە ژیانێکى شاهانەیان هەیە و پارەیەکى زۆر لە ژنە نوێیەکانیان لەلایەن قەتەر و پاکستانەوە بۆ خەرج دەکەن.
هەیبەتوڵا ئاخوندزادە کە سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبانە خودی خۆی دوو ژنی هەیەو، یەکێکی دیکە لە سەرکردەکانی ئەو بزوتنەوەیە کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەرە 3ژنی هەیە ئەمە جگە لە پارەو پلەو پۆست، چەند راپۆرتێکی پێشتریش ئاماژە بە چەندین دۆسیەی گەندەڵی دەکەن لەسەر سەرکردەکانی ئەو بزوتنەوەیە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









