كه‌مپینى “نا بۆ سووكایه‌تى به ره‌مزه‌كانى هونه‌ر له كوردستان” كۆتایی به كاره‌كانى هێنا

هێلین ئاوات، راگه‌یاندنكار و كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى كۆتاییهێنان به كه‌مپینى "نا بۆ سووكایه‌تى به ره‌مزه‌كانى هونه‌ر له كوردستان"
SNN
كه‌مپينى “نا بۆ سووكایه‌تى كردن به ره‌مزه‌كانى هونه‌ر له هه‌رێمى كوردستان” كۆتایی به كاره‌كانى هێنا، خاوه‌نى بیرۆكه‌ى كه‌مپینه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه واز له‌و كلتوره بهێنین كه ناوى كه‌سایه‌تییه‌كان بخه‌ینه سه‌ر ناوى ئۆتۆمبێل یان هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كى تر‌ى گواستنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌فین خهراجیانى، هونه‌رمه‌ندى كورد له شارى سلێمانى كه خاوه‌نى بیرۆكه‌ى كه‌مپینه‌كه‌یه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “پاش ئه‌وه‌ى خانمه راگه‌یاندنكارێك به‌ناوى هێلین ئاوات سوكایه‌تى به هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ و مامۆستاى گه‌وره‌ى هونه‌رى كوردى كه‌ریم كابان كرد و ناوى ماتۆڕێكى سێ تایه‌ى به ناوى ئه‌وه‌وه هێنا هه‌ستاین به راگه‌یاندنى ئه‌م كه‌مپینه و كۆكردنه‌وه‌ى واژوو، بۆ ئه‌وه‌ى كهیسهكهى به‌رینه به‌رده‌م داواكارى گشتى، له ئه‌نجامى ئه‌و سوكایهتییهى كه كردوویه‌تى”.
وتیشى: “ئه‌و خانمه به‌شێوه‌ى ڤیدیۆ دوێنێ داواى لێبووردنى كرد له‌و كاره‌ى كه كردوویه‌تى، بۆیه ئێمه بڕیارماندا كهیسهكهى نه‌به‌ینه به‌رده‌م داواكارى گشتى”.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین ئه‌م كلتوره ناشیرینه كۆتایی بێت چیتر ناوى هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان نه‌خرێته سه‌ر ناوى ئۆتۆمبێل و مۆبایل و كه‌ره‌سته‌كان، چونكه ئه‌و كه‌سانه هه‌ریه‌كه‌یان له‌پێناو ئه‌م میلله‌ته به رێگا و شێوه‌ى خۆیان خزمه‌تیان كردووه”.
راگه‌یاندنى كه‌مپینى “نا بۆ سووكایه‌تى به ره‌مزه‌كانى هونه‌ر له كوردستان”، پاش ئه‌وه هات كه كچه راگهیاندنكارێكى كورد به‌ناوى هێلین ئاوات، له‌ڕێگه‌ى هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانییه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان “سووكایه‌تى كرد به هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان” و ناوى خسته سه‌ر ناوى ماتۆڕى سێ تایه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









