زه‌عیم عه‌لى: ئه‌نجامى سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه و سه‌ردانه‌كانمان به‌یه‌كه‌وه راده‌گه‌یه‌نین

كۆبوونه‌وه‌ى شاندى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى شاندى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ سه‌ردانیكردنى لایه‌نه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: گه‌ڕى كۆبوونه‌وه و سه‌ردانه‌كانمان كۆتاییهات ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌یه‌كه‌وه راده‌گه‌یه‌نین، وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامیش ده‌ڵێت: “جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چاكسازیی ریشه‌یی بكرێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه پێكهاتوون له: زه‌عیم عه‌لى، كاكه‌مین نه‌جار، پشتیوان سادق و عه‌لى حسێن سه‌ردانى شارى سلێمانیان كرد و له‌گه‌ڵ شاندى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كه پێكهاتوون له: محه‌مه‌د حه‌كیم، ڕێبوار حه‌مه‌د، ئاڤان محه‌مه‌د، حاجى هێمن و محه‌مه‌د بامۆكى كۆبوونه‌وه.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه زه‌عیم عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند: “ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كانماندا جهختدهكهینهوه له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كانى ئێستا وه‌ك: هه‌ڵبژاردنه‌كان، قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كڕیزى لایه‌نه‌كان، قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێم”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له وه‌ڵامى میدیاكاراندا له‌باره‌ى پێكهێنانى لیستى هاوبه‌شه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تا ئێستا باسى ئه‌و بابه‌ته‌مان نه‌كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ” كه گه‌ڕى كۆبوونه‌وه و سهردانهكانیشمان بۆلاى لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆتاییهات ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌یه‌كه‌وه راده‌گه‌یه‌نین”.
دواتر ڕێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌به‌رده‌م میدیاكاندا وتی: “ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كانماندا جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به چاكسازیی ریشه‌یی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه له‌نێویشیاندا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئه‌وه‌شمان باسكرد كه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێكبكه‌ون كۆتایی به كێشه‌كانیان بهێنن”.
كۆبوونه‌وه‌ى شاندى پارتى له‌گه‌ڵ شاندى كۆمه‌ڵ پاش كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و شانده دێت له‌گه‌ڵ: یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، بڕیاریشه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان كۆببنه‌وه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









