
ماریۆ ماندزۆکیچ
SNN Sport
ماریۆ ماندزۆکیچی کرواتی و هێرشبەری پێشووتری یانەی یۆڤانتۆس ، هەنگاوێک لە یانەی ئەیسی میلانەوە دوورە و چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوو درێسی یانەکەی شاری میلانۆ بپۆشێت.
رۆژنامەنووسی ناسراوی ئیتاڵی دیمارزیۆ لە کەناڵی سکای سپۆرت ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆی نێوان ماندزۆکیچ و میلان بەرەوپێشچوونی باشی بە خۆیەوە بینیوە ، بریکاری ئەم یاریزانە چاوەڕوانی رەزامەندی کۆتایی ئیدارەی ئەیسی میلانە،ئەمەش بۆ واژووکردنی گرێبەستەکە بۆ ماوەی 6 مانگی داهاتوو لەگەڵ نوێکردنەوە بۆ ساڵێكی تر لە هاوینی داهاتوو.
ماندزۆکیچ لە ئێستادا لە زەگریبی کرواتیایە و لە رووی جەستەییەوە ئامادەیە و دەیەوێت لەگەڵ ئەیسی میلان دەست بە کارەکانی بکات بۆ یاریکردن.
بە پێی زانیاری رۆژنامە ئیتاڵییەکان، ئەم یاریزانە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆی لە ماوەی 6 مانگی یاریکردن پێدەدرێت، گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە پێناو زیاتر بەهێزکرنی ریزەکانی میلانە لە هێڵی پێشەوە هاوشانی زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچ.
ماندزۆکیچی تەمەن 34 ساڵ لە ساڵی 2019 یانەی یۆڤانتۆسی بەرەو دحێلی قەتەری جێهێشت، ئەو یاریزانە توانیبووی لە 162 یاری 44 گۆڵ لە هەموو پاڵەوانێتییەکان بۆ خانمەپیرەکە بکات.
میلان ئەم وەرزە بە دۆخێکی باش تێدەپەڕێت و لە 17 یاری سیرا ئای 40 خاڵی کۆکردووەتەوەو پێشەنگی خولەکەی داگیرکردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









