ئەو کچەى سوکایەتى بە کەریم کابان کرد لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە دەستگیرکرا

هێلین ئاوات - لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی
SNN
وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند “ئەو کچەى سوکایەتى بە هونەرمەند کەریم کابان کرد لەسەر سکاڵای سەندیکای هونەرمەندان بە فەرمانى دادوەر دەستگیر کرا”.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە SNNى راگەیاند “ئەو کچە لەسەر ئەو قسانەی لە سۆشیال میدیا کردبووی بە هونەرمەندی کۆچکردوو کەریم کابان، لەسەر سکاڵای سەندیکای هونەرمەندان و بەفەرمانى دادوەر دەستگیرکراوە”.
وتیشی: “کچەکە بەپێی ماددەی 2ى خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرا دەستگیر کراوە و لە ئێستادا بەندە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەکرێت”.
دوێنێ شەممە لە پارکی نالی شاری سلێمانی بەشێک لە هونەرمەندان وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە “سوکایەتیکردن” بە هونەرمەندی کۆچکردوو کەریم کابان، گردبوونەوەیەکیان سازکرد و هاوکات سەندیکاى هونەرمەندانیش سکاڵاى یاساییان لەسەر تۆمار کرد.
کەریم کابان، هونەرمەندی گۆرانیبێژی هەڵکەوتووی کورد، رۆژی 14ی کانونی دووەمی ساڵی 2016 کۆچی دوایی کرد، کهریم کابان ناوی تهواوی (عهبدولکهریم جهلال مهحمود)ە، زیاتر له 70 ساڵ له بواری هونهریدا کاری کردووه.
لهساڵی 1927 له گهڕهکی شێخانی نزیک سهرای سلێمانی له دایکبووه له ساڵی 1941 یهکهم گۆرانی وتووه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









