بە دیاریکردنی ژنێک بۆ ئیدارەکەی، بایدن رووسەکان لە خۆی تووڕە دەکات

ڤیکتۆریا نۆلاند
SNN
گۆڤاری The National Interest لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە “دیاریکردنی ڤیکتۆریا نۆلاند وەک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەیەکی خەتەرناکە بە ئاراستەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و رووسیا”.
گۆڤارەکە دەڵێت: “نۆلاند خاوەنی 30 ساڵ ئەزموونی سیاسییە لە ناوەندەکانی وەزارەتی دەرەوە و پێشتر سەرپەرشتیاری ژووری کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەتی هەڵوەشاوە بووە و زمانی رووسیش بەباشیی دەزانێت”.
ڤیکتۆریا نۆلاند پاڵپشتی سەرسەختی سیاسەتەکانی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بووە لە بارەی رووسیا و ئۆکرانیاوە، رێنمایی سەرۆکی نوێشی کردووە سزا و گەمارۆی زیاتری ئابووری بخاتە سەر مۆسکۆ و بەرەیەکی جیهانیی بۆ دژایەتی ئەو وڵاتە پێکبهێنرێت.
راپۆرتی گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەداوە، دیاریکردنی ئەم ژنە لەو پۆستە هەستیارەدا نیشانەی ئەوەیە واشنتن ئاماژەیەکی خەتەرناکی داوە بە مۆسکۆ بەوەی “چانسی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە قورستر بووە و گرانە روو بدات”.
لەبەرامبەردا ئۆکرانییەکان خۆشحاڵن بە دەستنیشانکردنی ڤیکتۆریا نۆلاند لە پۆستی جێگری وەزیری دەرەوە لەبەرئەوەی پشتیوانیی خۆپیشاندانەکانی کیێڤ-ی کردووە و لەو دەمەدا خواردنی بەسەر ناڕازییەکاندا دابەشکردووە لە شەقامەکانی کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکرانیادا.
نۆلاند ساڵی 1961 لە ئەمریکا لەدایکبووە و مێژوو ئەدەبی رووسیی خوێندووە و بەکالۆریۆسی تێدا هێناوە لە زانکۆی براون لە ساڵی 1983دا.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









