وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر لە سلێمانی دروستدەکرێت

SNN
وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ سوود وه‌رگرتن له‌به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای 200 كیلۆواتی له وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌یه‌كی سه‌ر بهكۆمپانیاكهی داده‌مه‌زرێنێت.
كۆمپانیای ئاڵا له‌ناوچه‌ی بازیان وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌ی ئاوی سلێمانی داده‌مه‌زرێنێت كه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا توانای به‌رهه‌مهێنانی 200 كیلۆوات كاره‌بای هه‌یه كه نزیكه‌ی 10% بۆ 15%ی كاره‌بای پێویستی كارگه‌كه دابین ده‌كات.
سالار حسامەدین به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی سه‌ردانی كارگه‌كه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی خاوه‌ن كارگه‌كه كرد، كه هه‌وڵ ده‌دات به‌شێك له‌پێداویستی كاره‌بای كارگه‌كه‌ی لهوزهی خۆر دابین بكات، كه وزه‌یه‌كی خاوێن و دۆستی ژینگه‌یه و هیواشی خواست كه سه‌رجه‌م كارگه و شوێنه بازرگانیه‌كان بتوانن سوود له وزه‌ی خۆر وه‌ربگرن و به‌شێك له‌پێداویستی خۆیان له‌كاره‌با دابین بكه‌ن، كه جگه له‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌باو هه‌نگاوێكیش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیس بوونی ژینگه.
روونیشیكرده‌وه ژینگه‌ی كوردستان و پێكهاته‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به‌خۆر زۆر گونجاوه و ده‌كرێت زۆر به‌ئاسانی له‌رۆژدا سوود لهوزهی خۆر وه‌ربگرین بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









