ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە جامی سوپەری لە کاتی زیادکراودا دۆڕاندو میسی کارتی سووری وەرگرت

میسی لە یاری بیلباو
SNN Sport
لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە جامەکەی بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو دۆڕاند و نەیتوانی لەسەر دەستی کومان یەکەم نازناو بباتەوە.
هەردوو یانە لە شاری سڤییا لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانەی ئاتلەتیک بیلباو توانی 3-2 بردنەوە تۆماربکات و نازناوەکە بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بباتەوە.
لە گێمی یەکەمی یاریەکە و لە خولەکی 40 گریزمان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی بەرشەلۆنە کرد،بەڵام دوای دوو خولەک ئۆسکار دیمارکۆس توانی ئەنجامەکە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە راستبکاتەوەو گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم گریزمان توانی لە خولەکی 77 بە ئەسیستی ئەلبا گۆڵی دووەم و پێشکەوتن بکات، بەڵام لە خولەکی 90 ئەسیر ڤیلالیبێر توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوەو 90 خولەک 2-2 تەواو بوو.
لە 15 خولەکی سەرەتای کاتی زیادکراوی یەکەم، ئیناکی ویلیامز بە لێدانێکی بەهێز توانی تۆڕی گۆڵی تیرشتیگن بهەژێنێت و لە خولەکی 94 گۆڵی 3-2 بکات.
هەرچەندە بەرشەلۆنە هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەی دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، میسیشی لە خولەکی 120 کارتی سووری پێدراو یەکەم کارتی لە مێژوویدا لەگەڵ بەرشەلۆنە وەرگرت، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاریزانێکی یانەی ئاتلەتیک بیلباوی دا.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









