
جیل مانزانۆ و میسی
SNN Sport
پاش ئەوەی ناوبژیوانی یاری ئاتلەتیک بیلباو و بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا جیل مانزانۆ بە کارتی سوور میسی لە خولەکی 120ی یاریەکە کردە دەرەوە، دواتر ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی بڵاوکرایەوە.
لە راپۆرتەکەی جیل مانزانۆدا هاتووە، لە خولەکی 120ی یاریەکە یاریزانی ژمارە 10 لیۆنێل میسی بە کارتی سوور کراوەتە دەرەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەهێزێکی زۆر بە دەستی لە یاریزانێكی رکابەری دەدات لە کاتێکدا تۆپەکە لە یاریدا بووە.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرای دەکات بە پێی راپۆرتی ناوبژیوان بێت میسی تەنیا بۆ دوو یاری رادەگیرێت، چونکە باسی لێدانەکەی دەستدرێژی میسی ناکات بۆ سەر یاریزانێک و تەنیا وەکوو لێدانێک ناوی بردووە، بۆیە قورسترین سزا رووبەڕووی ئەستێرەکەی تانگۆ ببێتەوە، راگرتنێتی بۆ 2 یاری.
بەمەش میسی ئامادەی هەردوو یاری یانەکەی دژی ئیلچی لە لالیگا و کۆرنێلا لە جامی شا.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









