
بکوژ و کوژراو
SNN
ئەو گەنجە کوردەی دانیشتووی دانیمارک کە لەلایەن لاوێکی عەرەبەوە کوژرا، پۆلیسی دانیمارک رایگەیاند، تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیر کردوو.
گەنجێکی کورد بە ناوی ئەمین شۆڕش لە شەوێکی درەنگدا ماڵەکەی جێدەهێڵێت، پاش چەند کاتژمێرێک لە دەرچوونی هەواڵی کوژرانی لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە بڵاو دەکرێتەوە.
پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە گەنجەکە کوژراوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند کەسێک دەستگیرکران و بەهۆی لێدوانی ئەم چەند کەسەوە بکوژی ڕاستەقینەی ڕووداوەکە دەستنیشان کرا و وێنە و زانیارییەکانی بکوژەکە لە دانیمارک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە.
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەران رایگەیاندووە “بکوژەکە گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەبە و ناوی عەلی کازمە و خەڵکی شاری حلەیە”.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، پاش چەند ڕۆژێک بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی دانیمارک کردووە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە، لە ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە.
شەوی 29ـی ئەم مانگە، گەنجێکی خەڵکی سلێمانی لە شارۆچکەی کۆیێ لە دانیمارک کوژرا، پۆلیسی ئەو وڵاتە وێنەی کەسێکی بڵاوکردەوە کە دەڵێت، گومان دەکەن لەلایەن ئەوەوە کوژرابێت.
دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندبوو، ئەو گەنجە لەسەر خۆشویستنی کچێک لەلایەن کەسوکاری کچەکەوە کوژراوە.
کوڕە کوژراوەکە ناوی ئەمیر شۆڕش عوسمان تەمینە و تەمەنی 21 ساڵانە، لە شەڕ و گرژییەکدا لە شەقامی نیلاندسڤێج لە شارۆچکەی کۆیێ لە دانیمارک کوژرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









