
ویلیا‌م بێرنز
SNN
کۆشکی سپی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ولیام بێرنز دپلۆماتکاری پێشووی بۆ بەڕێوەبەر ئاژانسی هەواڵگریی کاندید کردووە”.
پێشتریش میدیای ئەمریکا رایگەیاندبوو کە رۆژی 11ی مانگی رابردوو ناوی بێرنز لەلایەن بایدنەوە بۆ ئەو پۆستە پاڵێوراوە.
چاوەڕێدەکرێت لیژنەی تایبەتمەند لە ئەنجوومەنی پیران رۆژێک دیاری بکات بۆ گوێگرتن لە ناوبراو و وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەندامانی ئەنجوومەنەکە.
ویلیا‌م بێرنز تەمەنی 64 ساڵە و ماوەی 33 ساڵە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەرک دەبینێت و شارەزایە لە بواری رووسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ساڵی 2011 – 2014 بێرنز جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە، پێشتریش باڵیۆز بووە لە رووسیا لەنێوان ساڵانی 2005 – 2008 ساڵی 2001 – 2005 یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بووە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2001 – 2005 و باڵیۆزی ئەمریکاش بووە لە ئوردون لە ساڵی 1998 – 2001.
لە ساڵی 2014شەوە کاتێک ویلیا‌م بێرنز بواری سیاسەتی واز لێهێنا، بووەتە سەرۆکی دامەزراوەی کارنیگی بۆ بواری ئاشتیی نێودەوڵەتیی.
به ڕوانین له ئه‌زموونی بێرنز له دانوستاندنی دیپلۆماسی و نهێنی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ئه‌مریكا زۆربه‌ی ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا به بژاره‌یه‌كی شیاو و به‌هێزی ده‌زانن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سی ئای ئه‌ی.
بێرنز له چه‌ند كابینه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا خزمه‌تی كردووه و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش ڕێزی زۆری ده‌گیرێت، یه‌كێك له هۆیه‌كانی دیارییكردنی كه‌سێكی هاوشێوه‌ی بێرنزیش بۆ ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن بایدنه‌وه، بۆ باشكردنه‌وه‌ی ناوبانگی سی ئای ئه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له سه‌رده‌می تره‌مپ زیانی زۆر به ناو و ناوبانگ و كاره‌كانی سی ئای ئه‌ی گه‌یاند.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









