سه‌نته‌رێكى تایبه‌تى زانیارى بۆ سه‌رچاوه ئاوییه هاوبه‌شه‌كانى توركیا و عێراق ده‌كرێته‌وه

كێڵگهیهكى كشتو‌كاڵى له نزیك دیاربه‌كرد له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله له باكوورى كوردستان | فۆتۆ: Bjørn Christian Tørrissen
SNN
نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا بۆ كاروبارى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: عێراق و توركیا رێككه‌وتوون سه‌نته‌رێكى تایبه‌تى توێژینه‌وه و زانیارى تایبه‌ت به سه‌رچاوه ئاوییه هاوبه‌شه‌كان بكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: “كێشه‌ى ئاو له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ته‌نیا به پلانى درێژخایه‌نى ستراتیژى چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌یسه‌ڵ ئار ئۆغڵو، نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا بۆ كاروبارى عێراق له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ شاندێكى هاوڕێم له ساڵى 2019 ئێمه سه‌ردانى عێراقمان كرد، له‌سه‌ر بنه‌ماى چاوپێكه‌وتنه‌كانمان نهخشهڕێگهیهكمان دانا بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ئاو ئه‌و به‌شه‌ى كه په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه چاره‌سه‌رى بكه‌ین، پێشمانوایه ئێمه ئه‌توانین كێشه‌ى ئاوى نێوانمان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا بۆ كاروبارى عێراق باس له كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى هاوبهشدهكات له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا و روونیده‌كاته‌وه: “له ماوه‌ى رابردوودا ئێمه پێشنیارى دروستكردنى سه‌نته‌رێكى هاوبه‌شى توێژینه‌وه و زانیاریمان كرد بۆ سه‌رچاوه ئاوییه هاوبه‌شه‌كان، كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولایه، چونكه زۆرینه‌ى كێشه‌كان به‌هۆى نه‌بوونى زانیاریی و په‌یوه‌ندى هاوبه‌شه‌وه‌یه”.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “حكومه‌تى عێراق بیرۆكه‌ى دروستكردنى سه‌نته‌ره‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد و له ئێستادا ره‌شنووسى پڕۆتۆكۆڵى سه‌نته‌ره‌كه‌یان ئاماده‌كردووه، هاوكات شاندێكیان داوایان كردووه سه‌ردانى به‌نداوى ئیلیسو بكه‌ن له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركیا ره‌خنه له حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییه زۆره‌ى له توركیاى ده‌كه‌ن له بوارى ئاودا و ده‌شڵێت: “داواى قه‌باره‌یه‌ك له ئاو ده‌كه‌ن كه مه‌حاڵه ئێمه بتوانین دابینى بكه‌ین، چونكه داوا ده‌كه‌ن 1.5 بۆ دوو به‌رابه‌رى ئه‌و ئاوه‌ى ئێستا هه‌یه زیاتریان بۆ به‌ربده‌ینه‌وه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركیا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “كێشه‌ى ئاوى نێوان عێراق و توركیا به پلانى كورتخایه‌ن چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو پێویستى به پلانى ستراتیژى درێژخایه‌ن هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هاوكارى ئێران و سووریاى پێویسته”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزه‌یران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








