
هەڵاتنی هاووڵاتیانی ئێزیدی بەهۆی هێرشی داعشەوە، وێنە: رۆدی سەعید، رۆیتەرز
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، رووفاتی 104 لە قوربانیانی گوندی کۆجۆ لە رێورەسمێکدا لە زێدی خۆیان بەخاک بسپێردرێت.
رووفاتەکان لە ماوەی رابردوودا گواستراونەتەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی ورد لەسەریان لەپێناو ناسینەوەی رووفاتەکان و کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر تاوانەکانی داعش.
ھاوکات لەگەڵ گەڕاندنەوەی رووفاتی ئەو 104 قوربانییە، تیمەکانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ناوچەکەدا لەسەر ئەرکی خۆیان بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی گۆڕی بە کۆمەڵی دیکە لە ناوچەکەدا و دەرھێنانەوەی قوربانیان، بەردەوامن.
ئەو تیمانە ھەروەھا لە چواچێوەی کارەکانیاندا، دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی بەڵگەنامە و ناردنی سامپڵی قوربانیان بۆ ئەوەی بناسرێنەوە.
لە رابردوودا ٢٠ گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی ئێزدی لە ناوچەکە دۆزراونەتەوە و رووفاتەکان لە لایەن حکوومەتی فیدڕالەوە بە ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەھیدانی و ئەنفالکراوان رەوانەی پزیشکی دادی بەغدا کراون.
سلێمانی؛ سیستمی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دەبێتە تاک و جووت
ئهیلول 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








