گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
ئاس:
- ژمارە 9ی ژوری جلگۆڕینی یانەی ریاڵ مەدرید.
- ئەسینسیۆ باشترین بژاردەیە بۆ زیدان تا یاری پێبکات لە یارییەکانی داهاتوودا دوای تووشبوونی یۆڤیچ بە پێکان.
- ئەو یاریزانە زیاترە لە 10گۆڵی تۆمارکردووە لە ساڵێکدا کاتێک لە ژێر دەستی زیدان یاری کردووە.
- فۆرمۆلا 1 رایگەیاند،تیمی فیراری گرێبەست لەگەڵ کارلۆس ساینزی ئیسپانی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەکات.
- دیمبلی گەڕایەوەو کارەکانی چارەسەری پێکانەکەی دەستپێکردەوە.
مارکا:
- یاریگای بێرنابیۆ بۆ ئاهەنگ و گۆڵ تۆمارکردن.
- چیمەنی یاریگای بێرنابیۆ شایەنی ئەوەیە هەڵبگیرێتەوەو ئەمەش وا لە یاریگاکە دەکات مامەڵە لەگەڵ چالاکییەکان بە کاریگەرییەکی جیاوازەوە بکات.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- یان بەرشەلۆنە یان هیچ یانەیەکی تر.
- لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی بە مەرج یانەی ئینتەرمیلان جێدەهێڵێت و دەیەوێت تەنها پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، ئەگینا ئەو یاریزانە دەمێنێتەوە.
- ئەم یاریزانە داوای لە یانەی ئینتەرمیلان کردووە گوێ بۆ گرێبەستی یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچستەرسیتی نەگرێت، ئەوانیش دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
- ڤیدالی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان دەکات لەسەر ئەو مووچەی کە دەیەوێت بۆی دابین بکات، سیمیدۆش دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتی بکات.
- عوسمان دیمبلی لە شوێنی راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەردەکەوێت، ئەمەش پاش توشبوونی بەو پێکانە قورسەی کە لە ماوەی رابردوو تووشی بوو.
- یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوو دەبێتە خاوەنی 37 یاریزان و دەبێت پێش ئەوەی ریزەکانی بەهێز بکات دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت.
- لە ئیتاڵیا سیرا ئای ئامادەیی بۆ گەڕانەوەی خولەکە لە 13ی حوزەیران دەربڕی.
سپۆرت:
- راکیتچ بەهێزەوە دەخرێتە گرێبەستی پیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسەوە.
- یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن کە هەر راهێنان دەکەن بە بێ ئەوەی یاری دۆستانە ئەنجام بدەن و پێیان وایە یاریکردن بە بێ ئامادەبوونی هاندەر کاریگەری لەسەریان دەبێت.
- یانەی ئینتەرمیلان لەمەولا نەرمی دەنوێنێت لە فرۆشتنی لاوتارۆ بە یانەی بەرشەلۆنە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









