
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا دابەزیووە.
رۆیتەرز ئاماژە بەوەدەکات، لە مانگی نیسانی رابردوودا ئێران تێکڕا 70 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەناردە کردووە، لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا 287 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەناردەکردبوو.
دانیاڵ گێربەر بەرێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی پێترۆ لۆجیستیکس، رایگەیاندووە: “کەمبوونەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی چینە لەسەر نەوتی ئەو وڵاتە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە مانگی ئایاریشدا ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بە کەمی ماوەتەوە”.
سارا ڤاخشۆری پسپۆڕی بواری نەوت کە لە کۆمپانیای راوێژکاری ئێس ڤی بی، تایبەت بە بواری وزەی نێودەڵەتی کاردەکات، رایگەیاندووە: “ئەگەر شایستە داراییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەو بڕە داهاتە دەربکەین کە ئێران لە ئەنجامی هەناردەکردنی نەوت قازانجی کردووە، دەبینین لە ماوەی ئەم مانگ و نیوەدا قازانجێکی ئەوتۆی نەکردووە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و راگرتنی کەرتی پیشەسازی لە زۆرێک لە وڵاتان، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 10% کەمبووەوە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









