
کۆرۆنا
SNN
مارتی مکاری لە زانکۆی جۆنز هۆببکینز کە شارەزای بوارەکانی ڤایرۆس و شێوازی سوڕی ژیانیانە دەڵێت: رۆژنانە چەندین پرسیارم ئاراستە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کەی کۆرۆنا لە ئەمریکا بە شێوەیەکی گشتی و لە جیهان بەشێوەیەکی تایبەتی کۆتایی دێت.
مکاری لە راپۆرتێکدا کە پێشکەشی گۆڤاری “وڵ ستریت جۆرناڵ”ی کردووە تێیدا یاماژە بەوە دەکات کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییەکانی مانگی نیسان بۆ ئایار کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرەو کۆتایی بوون بڕوات.
هەروەها ئەوەش رووندەکاتەوە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تا شوبات رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا %77 کەمی کردووە، وا پێشبینی دەکرێت بۆ دوومانگی داهاتوو تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە، بەشی هەرە زۆری تووشبووانی کۆرۆنا ئێستا لە ئەمریکا نیشانەکانیان بەشێوەی زۆر ئاسان تێدا دەردەکەوێت و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا چاکدەبنەوە، لەکاتی ئێستادا لە ئەمریکا 28 ملیۆن تووشبوو هەیە بۆیە وا پێشبینی دەکرێت بۆ بەهاری ئەمساڵ لە ئەمریکا بەرگری جەستەی کۆمەڵایەتی بەرامبەر ڤایرۆسەکە دروستببێت.
هەروەها ئەتۆنی فاوچی گەورە پزیشی نەخۆشییە گوازراوەکان ئەمریکا، پێشتر لە چاوپێکەوتنێکیدا ئەوەی روونکردەوە کە بۆ پایزی 2021 ژیان لە ئەمریکا ئاسایی دەبێتەوە و مەترسی کۆرۆنا نامێنێت، هەروەها ئەوەشی روونکردەوە کە لە هاوین بۆ پایزی ئەمساڵ کۆرۆنا لە ئەوروپا ئاسایی ببێتەوە و هەمان پێشبینیش بۆ جیهان دەکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









