ئەمریکا: لە کاتێکی گونجاودا وەڵامی هێرشە مووشەکیەکان لە عێراق دەدەینەوە

SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە نیگەرانی دەربڕی لەو هێرشە مووشەکیانەی کە لە عێراق دەکرێنەسەر هێزەکانی هاوپەیمانان و رایگەیاند: “لەکاتی گونجاودا وەڵامیان دەدەینەوە”.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “هێرشە مووشەکیەکانی عێراق لەکات و شوێنی خۆیاندا وەڵام دەدرێنەوە و وەڵامەکەش توند دەبێت”.
پرایس وتی: هەروەک چۆن لەدوای هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر وتوومانە، ئێستاش لەدوای هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی ناوچەی سەوزی بەغدا دووپاتیدەکەینەوە کە زۆر توڕە و نیگەرانین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێران بە بەرپرس دەزانین لە بەرامبەر کارەکانی گروپە بەکرێگیراوەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان.”
شەوی رابردوو سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لانی کەم دوو موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە.
مووشەکەکان بەر دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کەوتبوون کە نزیکە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە، کە ئەمە سێیەم هێرشە لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا بەر ئەو ناوچانە بکەوێت کە سەرباز یان دیپلۆماتکاری ئەمریکی لێیە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









