
مەرزی نێودهوڵهتى پهروێزخان | فۆتۆ: SNN
SNN
وەزارەتی دارايی وئابووری حکومەتی هەرێم رايگەياند:”فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەکە کە بە ساختەکردنی پسوڵەی گومرگی مەرزی پەروێزخان تۆمەتبارکرابوون هەڵوەشاونەتەوە”.
وەزارەتی دارايی و ئابووری لە ڕاگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “بە بڕیاری دادگای تاوانی کەرکوک /گەرمیان بەسیفەتی تەمییزی تایبەت بە وردینی کردن و پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانەی بە ساختەکردنی پسولەی گومرگی تۆمەتبارکرابوون، بڕیار لە بەرژەوەندی وەزارەت دەرکراوە بە هەڵوەشاندنەوەی گشت بڕیارەکانی گرتن.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیەوە پابەندبوونی تەواو بۆ ئیجرائات و فەرمان و بڕیارەکانی دادگاکان دەردەبڕین و هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی دادپەروەری، لە هەمان کاتدا داوا لە دادگاکان و دادوەرە بەڕێزەکان دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەرپرس و کارمەندانمان و ماندووبوون و دڵسۆزیان لە چوارچێوەی یاسا لەبەرچاو بگیرێت”.
بەپێی زانيارييەکانی SNN کە لە سەرچاوەيەک لە دادگای کەلار دەستيکەوتووە: “ئەو دادوەرەی بڕياری گرتنی بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەرکردبوو بڕياری گواستنەوەی بۆ دەرکراوە، بڕيارەکە ئەمڕۆ جێبەجێدەکرێت”
مانگی ڕابردوو دادگای لێکۆڵينەوەی قۆرەتوو، دۆسیەیەی ساختەکردنی پسوڵەی گومرگی لە دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان جووڵاند و بڕياری گرتن بۆ ژمارەيەک کارمەندی مەرزی پەروێزخان دەرچوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









