
نەیمار
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رکابەری بۆ گواستنەوەی نەیمار بۆ پەیدا دەبێت و یانەی یۆڤانتۆس گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلیەکە دەدات.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە کێبڕکێی یانەی بەرشەلۆنە بکات بۆ گواستنەوەی نەیمار، یانە ئیتاڵیەکە گرنگی بە کڕینی ئەم یاریزانە دەدات، ئامادەیە لە گرێبەستی دیبالا بەکاری بهێنێت و ئەم ئەستێرە لاوە ئەرجەنتینییە بە یانە پاریسیەکە بدات.
رۆژنامەکە دەڵێت” تەنها رێگرییەک لە گواستنەوەی نەیمار بۆ یۆڤانتۆس ئەوەیە کە ئەم یاریزانە بەرازیلییە مووچەیەکی زۆر لە یانە پاریسیەکە وەردەگرێت، یانەی یۆڤانتۆس توانای پێدانی ئەو مووچەی ساڵانەی نیە کە زیاترە لە 30 ملیۆن یۆرۆ.
بەڵام نەیمار پێشتر ئامادەیی نیشاندابوو لە پێناو گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە مووچەی ساڵانەی کەمبکاتەوە، کە هەرچەندە یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی رابردوو شکستی هێنا لە گەڕانەوەی،پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش هەوڵی گەڕانەوەی بداتەوە.
بە پێی راپۆرتی پێشووی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، نرخی گواستنەوەی نەیمار لە هاوینی داهاتوو 170 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەم نرخەش فیفا دیاری دەکات.
نەیمار لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2017 بە گرێبەستێکی 220 ملیۆن یۆرۆیی یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، دواتر لە رێگەی هاوڕێکانیەوە پەشیمانبوونەوەی خۆی لە جێهێشتنی یانە کەتەلۆنیەکە راگەیاندبوو.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









