
هێڵی شەمەندەفەر
SNN
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند: وەزارەتەکە بەنیازە هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێم دابمەزرێنێت و ئەمساڵیش گرێبەستەکەی جێبەجێدەکرێت، وەزیری ئاوادەکردنەوە رایگەیاند: “بەهۆی بێتوانایی حکومەتەوە پرۆژەکە جێبەجێ ناکرێت”.
دانا عەبدولکەریم، لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند: “پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر بودجەیەکی گەورەی دەوێت، لە سەروو چەند سەد ملیار دۆلارێکەوە، کە حکومەت لە ئێستادا ناتوانێت ئەو بودجەیە تەرخانبکات”.
سەبارەت بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆژەکە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند: “ئێمە کۆمپانیامان هێناوە بۆ ئەوەی سوودی ئابووری پرۆژەکە دیاری بکات”.
لە درێژەی قسەکانیدا، دانا عەبدولکەریم رایگەیاند: پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە ساڵی 2012ەوە خراوەتە ماستەرپلانی هەرێمی کوردستانەوە.
راشیگەیاند: “هەموو هەوڵێکی خۆمم داوە بۆ ئەوەی ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکەم کە سوێندم لەسەری خواردووە چونکە دەبێت بیرمانبێت داوایان لێدەکەین کە دەنگمان پێبدەن”.
پێشتر مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە SNNی راگەیاند :” ھەوڵەکانی حکومەت بۆ ئاسانکردنی رێگاکانی ھاتووچۆ بەردەوامن ، بۆیە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بەنیازە هێڵی شەمەندەفەر لەسەرتاسەری کوردستان دابمەزرێنێت و ئەمساڵ گرێبەستەکەی ئەنجامبدرێت”.
سەرەتای ئەم مانگەش وەزيری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسيدا ئاماژەی بەوەکرد: “کۆمپانيايەکی ئەڵمانی و دوو کۆمپانيای ئيسپانی هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەی هێڵی ئاسن دەکەن”.
وتیشی:”هێڵی ئاسنين درێژييەکەی لە سەرتاسەری هەرێم 915 کيلۆمەتر دەبێت لە دوای تەواوبوونی هەموو قۆناغەکان کە بە سێ قۆناغ ئەنجامدەدرێت، قۆناغی يەکەم بەدرێژای 620 کيلۆمەتر و قۆناغی دووەم 135 کيلۆمەترە وە قۆناغی سێيەم 160کيلۆمەترە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









