ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا به‌رزبووەوە

SNN
شانەی راگەياندنی ئەمنی عێراق بڵاويکردەوە: “لە تەقينەوەکەی دوێنێ شەوی بەغدا، هاوڵاتييەک گيانی لەدەستداوە و زياتر لە 10 کەسيش برينداربوون”، مستەفا کازميش هێزە ئەمنييەکانی راسپارد کەمتەرخەمی نەنوێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە شانەی راگەياندنی ئەمنی عێراق رايگەياند: “بەهۆی تەقينەوەکەی دوێنێ شەوی بەغدا لەسەر پردی (الائیمه)ی نێوان ناوچه‌ی كازمیه و ئه‌عزه‌میه ژنێک بەهۆی سەختی برينەکەيەوە گيانی لەدەستداوە و سێ کەسيش نەشتەرگەری بەپەلەيان بۆ کراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بەشیک لە بريندارەکان برينەکانيان سوک بووە و دوای چارەسەری پێويست نەخۆشخانەيان جێهێشتووە”.
هاوکات، بەپێی راگەيەندراوی نوسينگەی سەرۆک وەزيران، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ناوخۆ و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی كرد و هێزە ئەمنييەکانی راسپارد کەمتەرخەمی نەنوێنن.
شەوی رابردوو یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند: “نارنجۆكێكی ده‌ستی لەناو تەنەکە خۆڵێکدا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پردی “الائمه” کە ناوچەی كازمیه و ئه‌عزه‌میه لە بەغدا بەيەکەوە دەبەستێتەوە، تەقينەوەکە لە نزیک سەردانیکەرانی ئیمام موسای کازمی بووە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









