ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و سعودییە بە ڕێژەی %15 زیادی کردووە

سعودییە و عێراق
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی ئاماری وڵاتی سعودییە رایگەیاند: کە ڕێژەی بازرگانی و بەهای ئاڵوگۆڕ لە نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و سعودییە بە رێژەی %15 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ساڵی رابردوودا و سەرەڕای هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا 3.37 ملیار ڕیاڵی سعودی بووە کە دەکاتە نزیکەی 908 ملیۆن دۆلار، بەڵام مەساڵ ئامارەکان زۆر لە ساڵی رابردوو زیاترە.
ئاماژە بەوەشکراوە، رێژەی هەناردەی وڵاتی سعودییە لە ماوەی ئەو ساڵەدا بۆ عێراق بەبەهای 898 ملیۆن دۆلار بووە، لەهەمان کاتدا رێژەی هەناردەی عێراق بۆ وڵاتی سعودییە 41.6 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەو بابەتانەی کە لە سعودییەوە دێتە عێراق خۆی دەبینێتەوە لە خواردن و بەرهەمەکانی سپیای و جلوبەرگ و بۆن و پلاستیک، ئەوانەشی لە عێراقەوە دەچێتە وڵاتی سعودییە زیاتر خۆی لە سەوزە و میوە و دانەوێڵە دەبینێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








