
سەرۆکی روسيا و ئۆکرانيا
SNN
گرژی و ئاڵۆزييەکانی نێوان روسيا و ئۆکرانيا لە هەڵکشاندايە، لە نوێترين گرژيشدا هەردوولا ديبلۆماتکارەکانی يەکتر لە وڵاتەکانيان دەردەکەن.
بەپێی هەواڵی ميديا جيهانييەکان: “ئۆکرانيا ديبلۆماتکارێکی رووسی لە وڵاتەکەی دەرکرد”، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی شەممە روسیا دیپلۆماتێکی ئۆکرانی تۆمەتبارکرد بە هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری نهێنی و فەرمانی دا تا 22 مانگی چوار ئەو وڵتە بەجێبهێڵێت.
لەو بارەيەوە، ئاژانسی ئاسایشی فیدڕالی روسیا رایگەیاند: “ئۆلیکساندەر سۆسۆنیۆک دەستگیرکرا لە کاتێکدا هەوڵی دابوو بچێتە سیستمی زانیارییەکانی کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسای روسیاوە لە کاتی کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ هاووڵاتییەکی روسی.
دەشڵێت: “وەزارەتی دەرەوەی روسيا 72 کاتژمێری داوە بە سۆسۆنیک تا لە ولاتەکە دەربچێت و ئۆکرانیاش هەمان هەڵوێستی بەرامبەر دیپلۆماتێکی روسیا لە کەیڤ دەربڕیووە”.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا دەڵێت سۆسۆنیک چەند کاتژمێرێک دەستگیرکرابوو بەرلەوەی ڕێگەی پێبدرێت بگەڕێتەوە بۆ کۆنسۆڵخانەی وڵاتەکەی لە سان پیتسبەرگ، هاوکات لە بەیاننامەیەکدا وتی ” ئێمە بە تەواوەتی نکوڵی لەو تۆمەتانە دەکەین کە خراوەتە پاڵ کارمەندێکی کۆنسۆڵخانەکەمان.”
گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆ و کەیڤ لە ماوەی رابردوودا زیادی کردوو لە کاتێکدا روسیا هێزەکانی لە سنوری نێوان هەردوو وڵات کۆکردۆتەوە. سەرۆکی ئۆرکانیا ڤۆلۆدمیر زلێنسکی رۆژی هەینی داوای وتووێژی ئاشتی کرد لەگەڵ مۆسکۆ.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









