وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی پێنج رۆژنامەنووسەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
دوای ئەوەی دوێنێ کونسوڵخانەی ئەڵمانیا ناڕەزایی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای تەمیز دەربڕی سەبارەت بە سزای زیندانی پێنج رۆژنامەنووسی بادینان ئەمڕۆش وەزارەتی دەرەوە راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە خستەڕوو.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا:
سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر دژ بە ڕۆژنامەنوسان (شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و گودهار زێباری) و چالاکوانان (شیڤان سەید و ئەروان عیسا محەمەد)، ئەمڕۆ 06/05 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەوبارەیەوە لێدوانی هەبوە.
بڕیاری دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستانی عێراق دژ بە ڕۆژنامەنوسان شیروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و گودهار زێباری و چالاکوانان شیڤان سەید و ئەروان عیسا محەمەد لە هەولێر بۆ ئێمە جێی داخە. پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری دادگای یەکەم دژی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بە سزای زیندانی شەش ساڵ لە لایەن دادگای تەمیزەوە بۆ ئێمە هەزمناکرێت.
بەپێی چاودێرانی باوەڕپێکراو، ئەو ڕێکاریانەی لە دادگای یەکەمدا گیراونەتە بەر کەموکورتییەکی گەورەوەی تیابوە، بۆ نمونە گیراوەکان بەگوێرەی پێویست پەیوەندیان نەبوە بە پارێزەرەکانیانەوە، نیگەرانی تایبەتی سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە لە ماوەی زیندانیکردنیاندا لە ژێر ئەشکەنجەدان و فشاردا دانیان بە تۆمەتەکاندا ناوە.
هەروەها هەردو دادگاش لێکۆڵینەوەیان لەو دەنگۆیانە نەکردوە. بۆیە دەرکردنی بڕیارەکە خێرا لە دوای ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری ئاماژەیەکی نیگەرانیە سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە ناوچەکەدا.
ئێمە داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین کە دەسەڵاتی خۆی بۆ پێدانی لێبوردنی گشتی بەکاربهێنێت.
هەروەها زۆر نیگەرانین لە ئاماژەکردن بە هەبونی پەیوەندی نێوان هەندێک لە تۆمەتباران لەگەڵ کونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر، کە لە ڕونکردنەوەکەی حوکمی دادگای تەمیزدا ئاماژەی پێکراوە.
ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری ڕۆژانەی دیپلۆماتەکان لە ئاستی جیهاندا وە ئەمەش لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی چالاکدا دەگونجێت ، کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش گرنگی بەو جۆرە کارە دەدات.
ئەو ئاماژەکردنەی لە ڕونکردنەوەکەی حوکمی دادگای تەمیزدا هاتوە کارەکانی کونسوڵگەریگشتی بەتاوان دەژمێرێت ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئەو پەیوەندییە نزیک و دۆستانەیە کە ئەڵمانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق لەمێژە هەیەتی و و دەیهەوێت لە داهاتوشدا هەیبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









